نیشتمان وێرانەیە، دەک داوەشێنماڵ هەمووی خەمخانەیە، دەک داوەشێنسفرە خاڵی، خەڵک برسی، پڕ مەترسیباسی خاک هەر تانەیە، دەک داوەشێنباسی شادی و بێ خەمی و بێ مەینەتیلای خەڵک ئەفسانەیە، دەک داوەشێنڕۆی بە فیڕۆ گشتی سامانی وڵاتکاری نامەردانەیە، دەک داوەشێنباسی ئازادی لە لای زۆردارەکانگشتی داو و دانەیە، دەک داوەشێنلاوەکان بێ پاشەڕۆژ و ناهومێد چارەیان مەیخانەیە، دەک داوەشێنبانگی چەوساوە لە لای زۆردارەکاننەعرەتەی مەستانەیە، دەک داوەشێنگفت و وادە هەر فریوە، داخەکەمگشتی کۆنە وانەیە، دەک داوەشێننەوت و کانزا و زێڕی و زیوە خاکەکەمگشتی بۆ بێگانەیە، دەک داوەشێنڕۆژگارێ دێ کە لاوانی وڵاتبدڕن ئەو دێوجامەیە، دەک داوەشێن!#ک_د_ئازاد @azadbane