تازگی گردآوری
تا حدی تازه- آخرین مشاهده موفق
- 2026-08-15 00:29 UTC
- وضعیت گردآوری
- ok
- نسخه تجزیهگر
- web-v3
@azadbane
مشاهدات عمومی نمایه؛ این اعداد توسط مالک کانال ارائه نشدهاند.
تازگی نسبی · اطمینان متوسط · 17 نمونه پست
دسترسی برابر است با میانه بازدید پستهای منتشرشده در ۳۰ روز گذشته تقسیم بر آخرین تعداد مشاهدهشده اعضا. خط تیره یعنی داده تاریخی کافی نیست. (channel-v1)
هفت روز اخیر
این بخش آنچه دایرکتوری واقعاً مشاهده کرده نشان میدهد و امتیاز ترکیبی اعتبار یا کیفیت تولید نمیکند.
ویرایش و حذف پست از داده تجمیعی فعلی در دسترس نیست؛ بنابراین بهجای صفر، ناموجود نمایش داده میشود.
بازه 2026-08-10 تا 2026-08-16 · ذخیره موقت ۱۵ دقیقه · channel-evidence-7d-v2
تۆ بەهاریبە گەرمایی نیگای سەوز و دەنگی نەرم وڕوخساری گەش و سێحراویت!#ک_د_ئازاد@azadbane
بەرلەوەی شار بەخەبەر بێسێدارە هەستابوو لە خەوشادیلە هەر چوار بازگەوە دەرباز بوومەرگ،کۆڵان کۆڵاندەگەڕا بۆ نێچیریتربەرلەوەی شار بەخەبەر بێشاعیر لە بان سێدارەوەگۆرانی هەرمانی دەچڕی!#ک_د_ئازاد @azadbane
شارپڕ دەبێ لە یادی تۆوەک چۆن باخچەپایزانە پڕ پڕ دەبێ لە گەڵای زەرد!#ک_د_ئازاد
دەڵێن: ڕاستیلە شێت ببیسە یا مناڵمن تفڵی مەکتەبی عەشق وشێت و شەیدای ئەوینی تۆم!#ک_د_ئازاد @azadbane
وڵاتێکم لێ ون بووەکۆمارێکی بچکۆڵانەئاڵای عەشقە وسروودی نیشتمانیشی پێکەنینەیاسا و ڕێسای بنەڕەتیماچ و باوەش و ئەوینە!لەو وڵاتەوشەی زیندان ئەفسانەیەکەس بە جورمی خۆشەویستیناخرێتە بەردەم سێدارەساڵەهایەلێم ون بووەئادرەسی ئەو نیشتمانە!#ک_د_ئازاد@azadbane
چەندە کورتە تەمەنی منکە پێم خۆشەهەمووی دانێم لە ڕێگای تۆئاخ نیشتمانی سەربەخۆ!#ک_د_ئازاد@azadbane
نیشتمان وێرانەیە، دەک داوەشێنماڵ هەمووی خەمخانەیە، دەک داوەشێنسفرە خاڵی، خەڵک برسی، پڕ مەترسیباسی خاک هەر تانەیە، دەک داوەشێنباسی شادی و بێ خەمی و بێ مەینەتیلای خەڵک ئەفسانەیە، دەک داوەشێنڕۆی بە فیڕۆ گشتی سامانی وڵاتکاری نامەردانەیە، دەک داوەشێنباسی ئازادی لە لای زۆردارەکانگشتی داو و دانەیە، دەک داوەشێنلاوەکان بێ پاشەڕۆژ و ناهومێد چارەیان مەیخانەیە، دەک داوەشێنبانگی چەوساوە لە لای زۆردارەکاننەعرەتەی مەستانەیە، دەک داوەشێنگفت و وادە هەر فریوە، داخەکەمگشتی کۆنە وانەیە، دەک داوەشێننەوت و کانزا و زێڕی و زیوە خاکەکەمگشتی بۆ بێگانەیە، دەک داوەشێنڕۆژگارێ دێ کە لاوانی وڵاتبدڕن ئەو دێوجامەیە، دەک داوەشێن!#ک_د_ئازاد @azadbane
کاتێ دوژمن لێت تووڕەیە وزڕ دۆستەکان لێت ناڕازینبزانە کارەکەت ڕەوایە وڕێگاکەشت ڕاستەقینە!#ک_د_ئازاد @azadbane
تێگەیشتنتاوانێکی زۆر گەورەیەلە ڕۆژگارێک کە دەسەڵاتتۆوی نەزانین دەچێنێبە هەرێم و خاکی وڵات!#ک_د_ئازاد @azadbane
کارم نییەبە ساڵنامە و ڕۆژژمێری ئەم دونیایەهەموو ڕۆژێکم بەهارە کاتێ دەستتلە ناو دەستانی من دایە!#ک_د_ئازاد @azadbane
بە زاراوەی باران بدوێتا من دیسان بشنێمەوەڕۆژی سەد جاروەکوو خونچەیبەڵاڵووکی وەرزی بەهار!#ک_د_ئازاد @azadbane
ڕمان یانی ئەو کاتانەیخشت بە خشتی ژیانی منبەرگەی بێ تۆیی ناگرێ ووێران دەبێ!#ک_د_ئازاد @azadbane
لە سەر دیوارەکانی شەوهێڵ لە دوای هێڵهەر بێ تۆیی دەنووسمەوەکەنگێ درگایئەم زیندانە دەترازێنی؟#ک_د_ئازاد @azadbane
نیشتمانملە سەر هێڵی بوومەلەرزەی سیاسییە!چون ساڵ نییەبێ بەهانەچەن ڕیشتڕێخاکم نەکا بە وێرانە!#ک_د_ئازاد@azadbane
ئازادی بوو بە ئەفسانەکاتێ زیندانلە لای ئێمەگەورەتر بوو لە نیشتمان!#ک_د_ئازاد@azadbane
هەڵفڕینمان لە بیرچۆوەکاتێ قەفەسلە ناو بیرو باوەڕمان دا بەرینتر بوو لە ئاسمان!#ک_د_ئازاد@azadbane
لە ناو حەز وخۆشەویستی ئەم ڕۆژگارەنە مەجنوونێک پەیدا دەبێ ونە فەرهادێک دێتە دونیا!#ک_د_ئازاد @azadbane