تێپەڕی... بەڵام ئەمجارە نە بە گریان و نە بە کات، بەڵکو بە یەک وشە و ئەو ڕەفتارەی کۆتا جار نواندت هە…
انتشار: 2026/08/03 20:50 UTCدریافت: 2026/08/13 00:58 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/13 00:58 UTC
تێپەڕی... بەڵام ئەمجارە نە بە گریان و نە بە کات، بەڵکو بە یەک وشە و ئەو ڕەفتارەی کۆتا جار نواندت هەموو جوانیەکانی ڕابردووت لەبەر چاوم سڕییەوە و نیشانت دام کە چەندە هەڵە بووم لە پێدانی دڵم بە تۆ،ئێستا لە هەموویان بێگانەتریت بۆم... نامۆتر لەو کەسانەی تەنها بە ڕێگادا تێدەپەڕنچونکە ئەوان هەرگیز جێگەیان لە ڕۆحمدا نەبووەبەڵام تۆ... تۆ لە ڕۆحمدا بوویت ، پارچەیەک بوویت لە جەرگمکەچی بە یەک هەڵسوکەوت و یەک وشی ناشرین، خۆت لەبەر چاوم خست و لە چرکەیەکدا هەموو باشیەکان و پیاوتی خۆت لەبەر چاوم لەدەست دا،زۆر سەختە کاتێک سەیری ئەو ڕێگایە دەکەیت کە ڕۆژێک پێکەوە هانگاومان نابوو، کەچی ئێستا تەنانەت سێبەرەکانیشمان یەک ناگرنەوە ئەوەی لە هەموویان سەختتر و تاڵترە، ئەوەیە کە ئێستا لە ناخی دڵمەوە پەشیمانم لە هەر وشەیەک، هەر خۆشەویستییەک و هەر کردارێکی جوانی کە بۆ تۆم کردبوو..چونکە تۆ هەرگیز شایەنی ئەوە نەبوویت کاتت بۆ تەرخان بکرێت و گرنگیت پێ بدرێتبەڵام با ئەمە بێتە دوا قسە کە پێتی بڵێمسوپاس بۆ ئەو ڕەفتارەی کە کۆتایی بە هەموو کوێرەوەرییەکان هێنا و چاوی کردمەوە و فێرت کردمکە هیچ کەس و هیچ شتێک لە خۆم ئەزیزتر نییە و گرنگتر نییە ..🗣️


