🔺وێنەی پەریا یووسفی، وەرزشوانی پیرانشاری کە بەداخەوە بوو بە قوربانی ڕووداوێکی دڵتەزێن (کەوتنە خوارە…
انتشار: 2026/08/09 19:24 UTCدریافت: 2026/08/11 11:25 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/11 11:25 UTC
🔺وێنەی پەریا یووسفی، وەرزشوانی پیرانشاری کە بەداخەوە بوو بە قوربانی ڕووداوێکی دڵتەزێن (کەوتنە خوارەوە لەسەر ماشێن).▪️سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە پەریا یووسفی تەمەن ١٧ساڵ بەهۆی کرانەوەی دەرگای ماشێن و کەوتنەخوارەوەی بەداخەوە گیانی لە دەستدا.▪️جێگای ئاماژەیە کە پەریا یەکێک لە وەرزشوانانی تازە لاو لە یاری تۆپی دەست(والیبال) دا بوو.▪️هیوادارین ڕوحی ئەو ئازیزە شاد بێت و خوای گەورە سەبر بدا بە بنەماڵەکەی.▪️ستافی هەواڵنێری دەنگی خانێ و دەنگی موکریان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی ئەو بنەماڵە بەڕێزە دەکات.#پێگەی_هەواڵنێری_دەنگی_خانێ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ☑️ پایگاە خبری دەنگی خانێ🆔 👉🏻 @dangixanee




