ئەی ئارامی دل و قەراری ڕۆحم!لەم کوێستانەی تەنیایی و جیهانە فانییەدا دووریت وەک نامەیەک لە دیاری فی…
انتشار: 2026/07/27 20:18 UTC
ئەی ئارامی دل و قەراری ڕۆحم!لەم کوێستانەی تەنیایی و جیهانە فانییەدا دووریت وەک نامەیەک لە دیاری فیراق جەرگی کڕاندووم و ئاگرێکی لە دەروونمدا خۆش کردووە بڕوا بکە لە هەموو هەناسەیەکدا ناوت دەمێنێتەوە و لە کڕنۆشی شەوانەدا تەنیا تەمەننای دیداری تۆ دەکەم تۆ ئەو شاهانە جەمالە و قیبلەی ئەوینەی کە عەقڵت لە جەستەم هەڵگرتووە و دڵت کردووەتە خەڵوەتگەی خۆتکچی خەیاڵ و هۆنراوەکانم بەبێ تۆ نە بەهار ڕەنگی هەیە و نە گوڵەکان بۆن شەوانە کە تاری دڵم بە بێدەنگی دەتژەنێت و ئەستێرەکان دەژمێرم سیمای تۆ لەناو چاوی مانگدا دەبینمەوە جەستەم لێرەیە و ڕۆحم لە دەوری تۆ دەخولێتەوە من سووتاوی پەروانەی عەشقی تۆم و بێ تۆ نەوایەکی بێسەدام و شێعرێکی بێئاوازموەرەوە و بگەڕێوە تا چرای تەمەنم لە کوژانەوە ڕزگار بێت و ببیتە ئاوێتەی نۆتەکانی ڕۆحم چونکە ئەم دڵە شاعیرەم بەبێ تۆ نالینی لە تەنهایی شەودا هیچی تر نییە بێجگە لە داد و فیغان و تەنیا بە سێبەری باڵای تۆ زیندوەشیعر و ئاگر یەک ڕێگای تەریبن لەیەک خاڵا یەک ئەگرنەوە بۆ سوتانی ناخت

