@textkurde – فێربە..؟لێرە قسەکردن نەبووەتە پردی تێگەیشتن بەڵکو بووەتە مەیدانی شەڕ کەس بۆ ئەوە قسە ن…
انتشار: 2026/07/25 23:19 UTC
@textkurde – فێربە..؟لێرە قسەکردن نەبووەتە پردی تێگەیشتن بەڵکو بووەتە مەیدانی شەڕ کەس بۆ ئەوە قسە ناکات کە ڕاستی بدۆزێتەوە یاخود شتێک فێر ببێت هەموو تەنها چاوەڕێن تۆ قسەکەت تەواو بکەی تا بڵێن ئەوەندەت پێ بوو لە تۆ باشترم دیالۆگ لەم کۆمەڵگەیە مردووە و تەنها پیاهەڵدان بەخۆ و شکاندنی بەرامبەر باوە هەتا ئەم مێشکە چەووتە و ئەم فیکره ڕزیوە لە کۆمەڵگە هەبێت هەر ئەمە حاڵمانە و هیچ پێشکەوتنێک نابینین بەڵام لە ڕوانگەیەکی قووڵترەوە کاتێک مرۆڤەکان لەبری گوێگرتن تەنها بەرگری لە بیرۆکەکانی خۆیان دەکەن ئاماژەیە بۆ ترسێکی ناوەکی لە دۆڕاندن و لاوازی ئیگۆ هەموو ئەو هاوار و بەربەرەکانییانە لە ڕاستیدا هەوڵێکی لەرزۆکن بۆ سەلماندنی بوونی خۆیان لە شوێنێکدا کە ئارامی ڕۆحی تێدا نییە دەروونناسی پێمان دەڵێت گوێگرتنی ڕاستەقینە پێویستی بە ئەقڵێکی ئارام و خودناسییەکی بەرز هەیە چونکە کاتێک مرۆڤ لە ناوەوەی خۆیدا لەگەڵ خۆی ئاشتی دەکات ئیتر پێویستی بەوە نییە لە هەموو گفتوگۆیەکدا براوە بێت فەلسەفەی ژیانیش پێمان دەڵێت حیکمەت و تێگەیشتن لە بێدەنگیدا لەدایک دەبن نەەک لە دەنگەدەنگ و جەنگەکانی وشەدا ئەگەر بمانەوێت لەم بازنە بەتاڵە ڕزگارمان ببێت دەبێت سەرەتا لە ناخی خۆمانەوە فێری هونەری بێدەنگی و گوێگرتنی قووڵ ببين چونکە گۆڕانی ڕاستەقینەی کۆمەڵگە لە هۆشیاری و ئارامی ناوەکی تاکەکەسەکانەوە دەست پێدەکاتهیوادارم لە کاتی موناقەشە دیالوگ مشتومڕ یان هەر بابەتێیک کە تێکەڵت ئەکات لەگەل ئەقلی جیاواز فێربە دەست پێشخەرنەبی بۆ بردنەوەی موناقەشە یان دیالوگ هەر بابەتێیک لا ئێوە ئاشنایەلە کاتی بچوکترین وتوێژدا لەگەل بەرامبەر فێری هونەری گوێ گرتن بیت قوڵ بەرەوە لە لایەنی سلبی ئیجابی کەسی بەرامبەر بۆ ئەوەی لە هیچ ویستێکی ڕق یان دژبەرەکی بە بەرامبەرت نەبیت پێم وابێیت ڕونە قسەکەم وە هیچ ئاڵوزیەکی تێدا نییە!

