گەر تاکۆتای تەمەنم لێم بپرسن، قورسترین کاری ژیانت چی بووە، وەڵامی من تەنها یەک ڕستە دەبێیت،...هەمیش…
انتشار: 2026/07/23 15:53 UTC
گەر تاکۆتای تەمەنم لێم بپرسن، قورسترین کاری ژیانت چی بووە، وەڵامی من تەنها یەک ڕستە دەبێیت،...هەمیشە مروڤەکان وادەزانن قورسترین کاری ژیان، هەڵگرتنی باری قورس یان بڕینی ڕێگا دوورەکانە بەڵام من پێم وایە گرانترین باری سەرشان و ئەو کاتەی تەواوی هێزی ناخت تاقیدەکرێتەوە، ئازارێکە کە بە چاو نابینرێت …گەر تا کۆتایی تەمەنم لێم بپرسن قورسترین کارێک کە لە ژیانمدا کردبێتم چی بووە وەڵامی من هەر ئەوە دەبێتکە هەوڵم داوە مانا بۆ شتە بێمانا کانی دەوروبەرم بدۆزمەوە ...قورسە هەموو بەیانییەک هەستیت و هەوڵ بدەیت لە ناو شڵەژان و ژاوەژاوێکدا ئامانجێک ببینیتەوە قورسە لە ناو خەمە بێهودەکاندا بەدوای هۆکارێکدا بگەڕێیت بۆ ئەوەی خەندە بکەیت یان لە ناو پەیوەندی و قسە ساردەکاندا بگەڕێیت بەدوای بەهایەکدا کە شایەنی مانەوە بێت …گەورەترین ماندووبوونی من ئەوە نەکراوە کە جەنگاوم بەڵکو ئەوە بووە کە ویستوومە بەزۆریش بێت مانایەک ببەخشم بەو جەنگانەی کە لە بنەڕەتدا بێمانا بوون …هەوڵدان بۆ تێگەیشتن لە جیهانێک کە هەندێک جار تەواو بێڕەحم و بێمانا دیارە تەواوی وزەی ڕۆحی مرۆڤ دەمژێت …بەڵام لە کۆتاییدا ...هەرچەندە ئەمە گرانترین باری سەرشانم بووبێت، بەڵام تەنها شتێکیش بووە کە منی بە زیندویی هێشتەوە چونکە مرۆڤ تا ئەو کاتەی بەدوای مانادا دەگەڕێت ناڕووخێت

