گیرفانی بەتاڵ،پیاو لەماڵەکەی خۆی ئەکات بە میوانجارێک لە ناسیاوێکی خۆمانیان پرسی، باشە بۆچی وا پیر ب…
انتشار: 2026/07/21 18:30 UTC
گیرفانی بەتاڵ،پیاو لەماڵەکەی خۆی ئەکات بە میوانجارێک لە ناسیاوێکی خۆمانیان پرسی، باشە بۆچی وا پیر بوویت؟ چی شتێک لە ژیاندا وا هیلاکی کردوویت؟ وەڵامەکەی زۆر سەرنجی ڕاکێشام کاتێک ووتی: هیچ شتێک لە ژیاندا هێندەی نەبوونی و قەرزداری پیری نەکردم! پارە بۆ پیاو، زۆر زیاترە لە پارچە کاغەزێک. دەڵێم بۆ پیاو، چونکە کاتێک پیاو بێ پارەیە، هەست ئەکات بەرپرسیارێتی و کەسایەتی و پێگەی خۆی لەناو ماڵ و منداڵدا نیشانەی پرسیاری دێتە سەر. کاتێک پیاو بێ پارەیە، لەناخەوە ئەکوڵێ. هەرگیز ماڵ و منداڵ هەست بەو پیربوونەی پیاو ناکەن، کاتێک لە بێ پارەییدا دەیچێژێ.کاتێک پارەی کارەبا و پێویستی و میوە و کرێ خانوو ئامادە نییە، هەمووان سەیری پیاوی ماڵ دەکەن. کاتێک منداڵ پارەی خوێندن و جانتا و جل و بەرگی نییە، هەمووان سەیری پیاو دەکەن. وە کاتێک پیاو ناتوانێ ئەمە جێبەجێ بکات، لەناخەوە خۆی بە میوان دەبینێ لەناو ماڵی خۆیدا. هەڵبەتە هەموو ئەم قسانە بۆ پیاوێک ڕاستە، کە هەست بە بەرپرسیارێتی دەکاتمن ئەزانم ئێستا خانم و پیاو وەک یەک هەوڵ دەدەن. بەڵام چیرۆکەکان جیاوازن. تا ڕادەیەک ئیش بۆ خانمان، ئیزافەیە. بەڵام بۆ پیاو، ئەرکی سەرشانە و چاوەڕوانییەکە لێی. شتێکی موهیمی نەکردووە کاتێک خەرجییەکان دابین دەکات، هەموویان وەک ئەرکێکی سەرشانی پیاوەکە دەیبینن. بۆیە کاتێک بۆی جێبەجێ ناکرێت، میوانە. میوانە لە ماڵەکەی خۆیدا. نەبوونی پارە بۆ پیاو، وەک نەبوونی خۆشەویستی وایە بۆ ژن، پیری ئەکات.....ڕێزی بێ پایانم بو هەموو گەنجێیک کە هەستی بەرپرسیارێتی هەبێیت و وەکو پیاوکی جوامێرانە هەڵوێست دەر ئەبڕێیت دەستی یارمەتی بو خێزان و کەسانی نزیکی درێژ دەکات حەتمەن باسی پیاو ئەکەینجا مەبەستی من لێرە ئەوەیە گەر ناتوانی یارمەتی کەسانی تر بدەیت وەکو پیاوی یارمەتی ئاژەڵێک بدە ئەگەر ئەوەش ناتوانی یارمەتی نەفسی خۆت بدە ئەگەر ئەوەش ناتوانی لایەنی کەم مەبە بارگرانی بەسەر دایک و باوکەوە شتێکی زور تایبەت لەلای من ئەوەیە شەرت پارە نییە بتکات بە پیاو شەرت ئەوەیە چۆن لە دەرەوە کەسێکی بەڕێزێیت لە ناو خێزانی خۆشت بەڕێز بە ببە ئاو با چواردەورت گوڵ بگرن لە پەناتا ئەم قسانەی من تەنها بو هۆشیار کردنەوەیە نەک بۆ خۆ دەرخستن یاخود پوز لێدان ئەمەی ئەیلێیم ئەبێیت پیاو وا بێیت نەک هەرزە و چاو لەدەر بیت

