🔹پێشوازی " شیرین و شاهانە"ی سلێمانی لە سمکۆڕەفیق حیلمی لە یادداشتەکانی خۆی باس لە هاتنی سمکۆ بۆ شار…
انتشار: 2026/08/04 19:51 UTCدریافت: 2026/08/09 10:50 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/09 10:50 UTC
🔹پێشوازی " شیرین و شاهانە"ی سلێمانی لە سمکۆڕەفیق حیلمی لە یادداشتەکانی خۆی باس لە هاتنی سمکۆ بۆ شاری سلێمانی دەکات. حیڵمی دەڵیی" سمکۆ لە دڵی کورددا جێگەیەکی بەرزی هەبوو و بە قاڕەمانێکی میللی ئەهاتە بەرچاو". کاتێک دەنگۆی هاتنی سمکۆ بۆ سلێمانی بڵاو دەبێتەوە، خەڵکی سلێمانی وەکوو هاتنی قاڕەمانێک باسی لێ دەکەن.حیلمی دەنووسێت؛ "نەهایەت هاتنی سمکۆ بۆ سلێمانی بوو به ڕاست... لە هەموو دەوروپشتەوە، ئەهالی و عەشایەرێکی زۆر بە سواری چوون بە پیرییەوە، شاری سلێمانیش بە وێنەیەکی زور جوان خۆی ئامادە کرد، لە بەر ئەوەی ئەم هاتنە جێگەی هیوایەکی گەورە بوو، بە رەسمی بە پیرییەوە چوون. یەکجار شیرین و شاهانە بوو، شەوێک پێش گەیشتنی سمکۆ، شاری سلێمانی وەکوو شاره مێروولە وروژابوو، وەکوو ئەڵێن دەرزی هەڵدرایە نەئەکەوتە عەرزی...... دەرگای سەیارە کە کرایەوە، باڵای بەرز و قەدی وەک شمشاری سمکۆ پڵنگی کوردستان هاتە دەرەوە. گرمەی تۆپ دەستی پێکرد، هەلهەلەو گوڵباران و دەنگی بژی بژی و چەپڵە ڕێزانی ژنان و مناڵانی خەڵقی سلێمانی تێکەڵ بە فرمێسکی شادی نیشتیمان پەروەرەکانی کورد بوو.سمکۆ واتا ئیسماعیل خانی شێری بێشەی کوردستان بە هەنگاوی مەوزون و باڵای بەرز و راستەوە، بە وێنەی قائدیکی عەسکەری هاتە پێشەوە و چاوێکی بە هەموو خەڵقەکەدا گێڕا و بە دەست و بە سەر سەلامی لێکردن...بەڵام ئەو چرکەساتە مێژووییە، چرکەساتێک بوو زوو کۆتایی هات، درێژەی گێرانەوە لەم سەرچاوە دایە؛📚ڕەفیق حیلمی(٢٠٠٣)، یادداشت، سەردەم، سلێمانی. ل ٣٤١-٣٤٥🔷ئەمرۆ ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ڕەفیق حیلمی، سیاسەتمەدار و نووسەری کورد، بوو.


