💠 باسی ژیان نامەی حەزرەتی شێخ عمری بیارە حەزرەتی شێخی ضیا ئهدین قدس الله سرهلاپە ڕە( ٢)ـــــــــــ…
انتشار: 2026/07/26 04:57 UTCدریافت: 2026/08/04 07:02 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/04 07:02 UTC
💠 باسی ژیان نامەی حەزرەتی شێخ عمری بیارە حەزرەتی شێخی ضیا ئهدین قدس الله سرهلاپە ڕە( ٢)ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــلە دوای پلەو مە قاماتە کان ژیان نامەی چەند مامۆستایەکی ئاینم نوسیووە بۆ تۆی بە ڕێز ئە م مامۆستاو شێخانە بە درێژایی تەمەنیان خزمەتی ڕێ وڕێبازە کەی حەزرەتی شێخی مەولانایان کردووە واتا ڕێبازی نقشیفە رموخوێنەربنحەزرەتی ضیاءالدین ئەولیایەکی مەزن لە بەحری خواناسی دا مەلەوانێ کی بێ وێنە بوو . لە دەریای شەریعە تدا دڵسۆزێکی بێ هاوتا بووە بورهانی ڕاستە قینەی ئەهلی تەریقەت بووە خزمەت و ڕاژەی حەزرەتی شاهی عومەری بیارە (قدس سرە ) نەبوایە شەریعەتی حەزرەتی مصطفی (صلی اللە علیە وسلم ) زانستو زانیاری زۆرزۆرلاواز دەبوو لە عیلم عولە ماو شەریعەت لە سەردەستی شاە عمربیارە زیندوکراوەتۆ لە دەورانی خۆیدا ئێستاش ئەو شەپۆلی دەریایی وپڕشنگ دارەی دنیایی عیرفانیو عیلمو عولەمایە پڕشنگی هەرهەیەوتاتافی قیامەت هەردەمێنێ بە ڵێ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــئەم زاتە پڕکەماڵە ناوی موبارەکیان (شێخ عومەر ،، شێخ عوسمان کوڕی سییەمی حەزرەتی سراج الدین شێخ عوسمانی یەکەمە ) لە شەوی دووشەمە ۲٦ی جماد الاولی ساڵی ۱۲٥٥کۆچی لە شارۆچکەی بیارە چاوە پڕلە ئیما ن اخلاسە کانی هەڵیناوە ــــــــــــــــــــــــــــــــلە شەوی دووشەمە ۲۲ی شەوالی ساڵی ۱۳۱٨ ی کۆچی دوای کردوە لە مەرقەدی پڕلە نوری بیارەی شەریفە بەخاک سپێدراوە ـــــــــــــــــــــــــــــــشایەنی باسە ئەم زاتە پڕلە کەماڵە ۹ کوڕو ٤ کچی بووە حەزرەتی ضیاءالدین (قدیس سرە) خەلیفەی زۆربووە کە پلەو پا یە کانیان تەواوکردووە توانیویانە تەربیەیی مورید بکەن ٤۱نەفه ربوون شایەنی باس کردنە هەندێک لە سیفەتەکانی حەزرەتی شێخ عومەری ضياء الدین:➖ شێخ عومەر هەموو هەوڵێکی بۆ کردنەوەی کتێبخانەیەکی گەورە بووە لە خانەقای بیارە، هەر کتێبێکی دەست کەوتبێ دەستبەجێ مۆری خۆی لێداوە و کردوێتی بە وەقف بۆ خانەقا.➖ ڕۆژێکیان شێخ لە حەوزی خانەقا دەست نوێژ دەگرێت، کتێبێکی بۆ دێت لە موسڵەوە ئەمیش دەستبەجێ سوجدەی شوکر ئەبات، کاتێک لێیان پرسی بۆ سوجدەی شوکرت برد، فەرمووی: سوپاسی خوا ئەکەم لەسەر ئەوەی کتێبی دینیم بۆ دێت بۆ خزمەتی دینی خوای پەروەردگار.➖ شێخ عومەر عادەتی وابووە له بیستوێتی فەقێ دێن بۆ بیارە دەستبەجێ خۆی دەگۆڕی تا نەیناسنەوە و دەچوون بەرەو ڕووی و کۆڵەکانیانی لەگەڵ هەڵدەگرتن تا خانەقا.➖ شێخی علاء الدین دەفەرموێ: لە خزمەتی باوکمدا بووم لە دێی گۆمە لەوبەری سیروان، هەواڵیان هێنا کۆمەڵێک فەقێ و مەلا دێن بۆ خزمەتی، ئەمەی بیست دەستبەجێ هەستایه سەرپێ و کەوشی لەپێ نەکرد و مێزەری نەخستە سەری و چوو بەرەو ڕوویان تاوەکو نەیناسنەوە.➖ شێخ عومەر دایم فەقێ و مەلای پێش مورید و منسوبەکانی خستووە، جارێکیان هەندێک سۆفی لە دەورکردنەوەی فەقێکان بێزاردەبن و دەیانەوێ ئیتر لە خانەقا دەور نەکەنەوە، شێخیش هەموو سۆفیەکانی کۆ دەکاتەوە و دەفەرموێ: کێ به دەورکردنەوەی فەقێکان تێک دەچێت بڕوات خوا حافیزی بێت.➖ زۆر جار بە پارەی خۆی جل و بەرگی بۆ فەقێ کڕیوە و فەرمویەتی بە خێزانەکانیشی بۆی بشۆن، زۆر ڕێزی له مەلا گرتووە و لەناو قەرەباڵغیدا پێڵاوی بۆ مەلا داناوە.➖ مەلا قادری سۆفی دەفەرموێ: فەقێیەکمان هەبوو میزی ئەکرد بە خۆیدا، ڕۆژێکیان دانیشتبووین و شێخ تەشریفی هێنا و لەسەر جێی فەقێکە دانیشت، وتمان قوربان لەویا دامەنیشە، ئەویش فەرمووی: پێم وتراوە کە لەویا دانیشم.➖ مەلا ڕەحیمی وشوقبەیی دەفەرموێ: هەژدە هەتیو بووین لە خانەقا ئەمانخوێند سەر و جاجمەی دڕاومان پێبوو شەوانە ئەماندا بەخۆماندا، گەلێک جار شێخ دەهاتە سەرمان سەماوەری گەرم ئەکرد و شەکری ئەهێنا و قەنداخی بۆ ت گەورە عالمی وا گەورەو زانای وا گەورە لە ناو تەصە فدا لە په روەردەی شێخی بیار ە دا هەڵ کەوتون تاڕۆژی قیامەت هەمومان قەرزاری شێخانی بیارەو هەورامانین دڵ سۆزانە خەم خۆرانە ،،، وەک ئەولادی خۆیان لەگەڵمان تەعامولیان کردووە هەرمامۆستاو عالمو داناو زانایەک ئەگەرخۆی نەبێ حەتمەن مامۆستاکەی یان مامۆستای مامۆستاکەی پەروەردەی دەستی شێخانی هەوارامانن ئەوانیش دڵ سۆزانە خزمەتیان کردووە وەک ئەم نمونە ی خوارەوە کە مامۆستاعبدالکریم مدڕیس نقڵی کردووە خەمخۆرێکی وەکوحەزرەتی ( شێخی ضیاء الدین . بیارە ) لەکوێ بێنین لەم سەردەمەدا "هەژدە هەتیوەکەی خانەقای بیارە" لە مەلا ڕەحیمی بناوەسووتەییم بیستووە، ئەیووت: ئێمە هەژدە هەتیو بووین لە خانەقا ئەمانخوێندو شەو سەرو جاجمە دڕاومان هەبوو خۆمان پێ دائەپۆشی، گەلێ جار ( شێخ عومەری ضیاء الدین بیارە ) بە نیوەشەو ئەهاتە سەرمان، سەماوەرێ ئاوی گەرم و هەندێ شەکری لەگەڵ خۆی ئەهێنا، یەکێ قەنداخێکی ئەداینێ بۆ ئەوەی سەرمامان نەبێت، ئەوجا جوان دایئەپۆشین و ئەڕۆیی .

