دەگێڕنەوە کابرایەکی قەسساب ژنەکەی لە مێژ بوو نەمابوو. زۆر تینوو بوو.ئەگەر ساتورەکەی دادێناوە بۆ گۆش…
انتشار: 2026/08/06 20:13 UTCدریافت: 2026/08/08 08:20 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/08 08:20 UTC
دەگێڕنەوە کابرایەکی قەسساب ژنەکەی لە مێژ بوو نەمابوو. زۆر تینوو بوو.ئەگەر ساتورەکەی دادێناوە بۆ گۆشتەکە دەیکوت"بە ڕۆژ دووان و بە شەو سییان"بێوەژنێکی وەک قەسسابە تینوو گوێی لەو قسەیە بوو.کوتی بەو بەڵێنەی خۆت مێردت پێدەکەم و شووی پێکرد.پاش چەند ڕۆژان کابرا هێزی ئەوەڵێی تێدا نەما. ئەمجارە لە دووکانی قەسسابییەکەی لەگەڵ داهێنانی تەورەکەی دەیکوت"بە شەو یەک و بە ڕۆژ یەک"پێرێژنێک لە نووکەوە ئاگای لەو بەزمە بوو.چووە کن قەسساب و کوتی ئەگەر ڕۆژێ نیو کیلۆ گۆشتم دەیتێ ژنەت بۆ چارە دەکەم. قەسسابە وتی باشە. پیرێژنە وتی بابڕوینەوە.بەڵام لە ماڵێ بڵێ ئەوە دایکمە و ماڵی لە ئێڕاقە و ماوەیەک لێرە دەبێت و پاشان دەڕواتەوە.بەمجۆرە چوونە ماڵی قەسساب و قەسساب کوتی ئە ژنە دایکمە بە یەکتری ناساندن. بەڵام پیرێژنە دەکەوت بەو دیودا یەکێکی لێبەر دەبوو دەکەوت بەو دیودا یەکێکی لێبەر دەبوو شەوێ پیرێژنە بە دزی قەسساب بە تازە بووک دەڵێ چۆنت مێرد بەو کوڕەی من کردووە ؟بووکەەش دەڵێ بەو شەرتەی کە بە شەو سییان و بە ڕۆژ دووان بکات.پیرێژنە دەڵێ ئامان نەکەی کاری ئاوات نەکردبێت !.ئەوە ئەو گۆڕ بە گۆڕەی بابیشی بەو شەرتە ئەمنی هێنا ئەوندە هاتۆتە زگم تڕتڕەی قوونێی پساندووم ،تڕ بە قوونمەوە ڕاناوەستی .تازە بووک کە ئەوە دەبیسێت بە مێردەی دەڵێ پەشیمانم لە بەڵێنەکە شەواو شەو یەک دانە بەسە. کابراش لە خودای دەویست.بەو چەشنە قەسسابە بە نیو کیلۆ گۆشت ڕزگاری بوو. Teleg®am📱 @qsaie_khosh