دەگێڕنەوە: لە یەکێک لە دێیەکانی بۆکان، حاجییەک کۆمباینی دەبێ. ئەو دەم کۆمباین، سەدی بە هەژدە و حەفدە کاریان دەکرد. وا هاتە پێش، حاجی نەخۆش کەوت و لەسەر جێگا تخێڵ بوو و لە زمان کەوت. کوڕەکەی هەڵات بە شوێن مەلا تا بێ، یاسین بخوێنێ. مەلا زوو وەڕێ دەکەوێ و دەچێتە بن سەری کابرا و دەست دەکا بە یاسین خوێندن. لە نیوەی یاسینەکەدا کابرا زیندوو دەبێتەوە و وەقسە دێ. مەلا پێی دەڵێ: حاجی گیان شادەئیمان بێنە و لە خودا بپاڕێوە، ئەوە شوکور چا بوویەوە. حاجی کوتی: مەلا بەو قورعانەی لێت خوێندووە سەدی لە هەژدە کەمتر لێی نادەم!Teleg®am📱 @qsaie_khosh