📌شارستانێتیی پەسەندی قورئان▫️قورئانی پیرۆز -کە مایەی بەختەوەریی سەرجەمی گرۆی مرۆڤە- تەنها یەك جۆر ش…
انتشار: 2026/08/11 19:46 UTCدریافت: 2026/08/15 02:35 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/15 02:35 UTC
📌شارستانێتیی پەسەندی قورئان▫️قورئانی پیرۆز -کە مایەی بەختەوەریی سەرجەمی گرۆی مرۆڤە- تەنها یەك جۆر شارستانێتیی پەسەند دەکات و وەری دەگرێت، ئەویش ئەو چەشنە شارستانێتیەیە کە "بەختەوەریی" بە "هەموو" گرۆی مرۆڤ یان "زۆرینە"یان ببەخشێت .. کەچی شارستانێتی ئێستا له‌سه‌ر پێنج بناغه‌ی سەلبی دامه‌زراوه:(١) ستوون و خاڵی پاڵپشتی بریتییه له: "هێز". كه ئه‌ویش: سنوورشكاندن و ده‌ستدرێژیی لێ ده‌بێته‌وه.(٢) مه‌به‌ست و ئامانجیشی: "سوود و به‌رژه‌وه‌ندی"یه. كه ئه‌مه‌ش: "پاڵپاڵێن"ی لێ دروست ده‌بێت.(٣) ده‌ستووری ژیان به لایه‌وه بریتییه له: "مشت‌ومڕ" و "ململانێ". كه ئه‌مه‌ش قڕهوبڕهو پاشقول لە یەکتردانی لێ ده‌بێته‌وه.(٤) ئهوپهیوهندییهش كه بۆ پێكه‌وه گرێدانی خه‌ڵكی به‌كاری دەهێنێت: "ده‌مارگیری و ڕه‌گه‌زپه‌رستی"یه‌كی ئه‌وتۆیه كه به هه‌ڵلوشینی نه‌ته‌وه‌كانی تر گه‌شه‌ده‌كات و په‌ره ده‌سێنێت. خۆ دیاره ئه‌مه‌ش ئاژاوه وجه‌نگی ترسناكی لێده‌بێته‌وه.(٥) ئه‌و خزمه‌ته‌ش کە پێشكه‌شی مرۆڤایه‌تی ده‌كات، خزمه‌تێكی سه‌رنجڕاكێشه، چونكه بریتییه له: هاندانی هه‌وا و ئاره‌زووه‌كان و هێنانه‌دی حه‌زو خواستەکانی دەروونی به‌دخواز. خۆئاشكرایشه كه ئه‌و هه‌وا و ئاره‌زووانه سه‌رو سیمای مه‌عنه‌ویی ئاده‌میزاد ده‌شێوێنن و مه‌سخی ده‌كه‌ن.🔴به‌ڵام ئەو شارستانێتییەی کە لە شەریعەتی ئەحمەدیدا هەیە و داوای ده‌كات:(١) خاڵی پاڵپشتی: "حه‌ق"ه له بریی "هێز". خۆ "حه‌ق"یش هه‌میشه دادگه‌ری و هاوسه‌نگی داده‌مه‌زرێنێت.(٢) ئامانجیشی: "فه‌زیله‌ت"ه نه‌ك "به‌رژه‌وه‌ندی"! خۆ به‌رهه‌می فه‌زیله‌تیش: خۆشه‌ویستی و لێك نزیك بوونه‌وه‌یه.(٣) لایه‌نی پهیوهندیدهر و هاوپه‌یوه‌ستی خه‌ڵكیش به‌لایه‌وه بریتییه له: "ئاین و هاونیشتمانی و هاوپیشه‌یی" له بریی: "ده‌مارگیری" و "ڕه‌گه‌زپه‌رستی". خۆدیاره ئه‌م چه‌شنه په‌یوه‌ندیانه كه شه‌ریعه‌ت دایناون: برایه‌تی خاوێن و ئاشتی به‌رهه‌م ده‌هێنن و، له‌كاتی ده‌ست درێژی ده‌ره‌كیشدا ته‌نها ڕێی به‌رگری ده‌گرێته‌به‌ر.(٤) دهستوریشی له ژیاندا: "هاوكاری و هاوئاهه‌نگی"یه له بریی مشت‌ومڕ و ململانێ! خۆ دیاره "هاوكاری"یش: یه‌كێتی و پشتگیریی یه‌كتری لێده‌كه‌وێته‌وه.(٥) ئنجا له‌بریی "هه‌وا و ئاره‌زوو": "هودا" ده‌دات به‌كۆمه‌ڵ. كه ئه‌مه‌ش ئاستی "گیان"ی مرۆڤ به‌رز ده‌كاته‌وه و به‌ره‌و كه‌ماڵاتی ده‌بات.كه‌واته ده‌ست له ئیسلام به‌ر مه‌ده كه پارێزه‌ری بوونی ئێمه‌یه .. به به‌رده‌وامی ده‌ستی پێوه بگره ده‌نا تیاده‌چیت.✍ بەدیعوززەمان سەعیدی نوورسی📚پەیامەکانی نوور، مەکتوبات🔘 @said_nursi



