➖ بڕێژە رەحمەت خوا هەتا قیامەت لەسەر➖ سەر دەفتەری ئەنبیا و رەهبەری جیینن و بەشەر➖ ئەو کانی حیلم و و…
انتشار: 2026/08/14 03:34 UTCدریافت: 2026/08/16 12:29 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/16 12:29 UTC
➖ بڕێژە رەحمەت خوا هەتا قیامەت لەسەر➖ سەر دەفتەری ئەنبیا و رەهبەری جیینن و بەشەر➖ ئەو کانی حیلم و وەفا ، کاتێ بە نوور و سەفا➖ دەرچوو لە پەردەی خەفا، رووناکی کرد دەشت و دەر➖ بیستەمی نەیسانی زوو، بەهاری خۆش رەنگ و روو➖ غونچە بە لێو خەندە بوو لەبەر نەسیمی سەحەر➖ مانگی رەبیعی یەک بوو لە رۆژی دوانزەهەمی➖ دوو شەممە بوو سوبح دەم هەتا و لە کەل هاتە دەر➖ بە سورەتی دڵبەری، نازاری بێ سێبەری➖ بە شەوقی رووی ئەنوەری (کالشمس لا کالقمر)➖ روون بوو زەوی تا سەما تۆز و تەمی تیا نەما➖ خەم جێی نەما لەو دەما لەم عالەمە کەوتە دەر➖ کەوتە تەبەسسوم هەموو لێوی جیهان زوو بە زوو➖ لە عەرزەوە موژدە چوو لەبۆ فریشتە لەسەر➖ بە مەقدەمی (مُصطَفی) نەما نمونەی جەفا➖ حیجاز و مەککە و سەفا پڕ بوو لە خێر و لە فەڕ➖ حەق کەوتە جیلوە و سەنا، باتڵ بەرە و لای فەنا➖ نوور دای لە پێچ و پەنا، تاریکی رۆیشتە دەر📚 ماموستا عبدالکریم مدرس رحمه الله☀ کانال صدای نور تصوف▓▓▓▓▓▓▓▓▓▓✴️ @madinamajid
نخستین مشاهده و پستهای مشابه
این برچسبها فقط زمان نخستین مشاهده متن عمومیِ همسان در این فهرست را نشان میدهند و اثباتکننده نویسنده اصلی نیستند.
- صدای نور تصوف · تطابق دقیق — ۲۳ مرداد ۱۴۰۵، ۱۲:۱۰
- سوالات شرعی فقه شافعی · تطابق دقیق — ۲۵ مرداد ۱۴۰۵، ۱۲:۲۹
اثر انگشت فشرده دقیق و تطابق نزدیکِ متصل به یک نمونه مبنا · زمان ناشناخته، ناموجود باقی میماند