☁ڕۆژانێکی نامۆن !هاوسەردارەکان بەژن و پیاوەوە ،خیانەت دەکەن و نامە دەگۆڕنەوە ..بە بیانووی کەمی سۆز…
انتشار: 2026/08/05 21:19 UTCدریافت: 2026/08/07 19:40 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/07 19:40 UTC
☁ڕۆژانێکی نامۆن !هاوسەردارەکان بەژن و پیاوەوە ،خیانەت دەکەن و نامە دەگۆڕنەوە ..بە بیانووی کەمی سۆز و نەبوونی بایەخ وڕۆمانسیەت ..وخۆشیان بە پاک و باش وموسوڵمان دەزانن !!☁ڕۆژانێکی نامۆن !کچەکانمان کە گوڵی ڕۆژگارن ، وێنەگەلێک دەنێرن کە ئاژەڵانیش شەرمی لێ دەکەن !!☁ڕۆژانێکی نامۆیە !دایک و باوکەکان خەریکی خواردن و پۆشاکن بۆ مناڵەکەنیان و ئیتر بەهاکان و ڕەوشتیان لەبیرکردووە پێشکەشی مناڵەکانیان بکەن.!☁ڕۆژانێکی نامۆن !فەرمانبەرەکان دڵسۆز نین لەکارەکانیان بە بیانوی ئەوەی مووچەکانیان کەمە ، بیریان چووە ئەوە ڕزقی حەڵاڵە کە خوا بەرەکەتی تێدەخا ..وحەرامیش بێ بەرەکەت !!☁ڕۆژانێکی سەیرن !کچان و کوڕانمان چەندین کاتژمێر بەپێ و پیاسە شه قام وکۆڵان و ڕێگاکان دەبڕن و ، لەیەکەم ڕکاتی نوێژیشدا ماندوو دەبن !!☁ڕۆژگارێکی نامۆیە !بەدڵفراوانیەوە گەنجەکانمان گوێ لە گۆرانی دەگرن و کاتێ گوێیان لە ووشەکانی خودا دەبێت ..دڵتوند دەبن ..بێ ئاگا لەوەی حەڵاڵ و حەرام لەیەک شوێندا جێی نابێتەوە.☁سەیرە ئەم ڕۆژانە !زۆرترین پوڵ بە باشترین خواردن و چاکترینیان دەدەین ، کاتێ سندووقی خێرخوازی دەبینین بۆ کەمترین جۆری دراو دەگڕێین و هێشتا شانازی دەکەین ...!!☁ڕۆژگارێکی نامۆیە !کاتژمێرەکانمان دادەنێینەوە نەکا لە دەوام و قوتابخانە و کارەکانمان درەنگ بکەوین ...بیرمان دەچێت ئێمە بۆ نوێژی بەیانی دیدارمان لەگەڵ خودا هەیە !! و دەشتوانین دوو ئاگادارکەرەوە دابنێین !!☁ڕۆژگارێکی نامۆیە !جنێو دەدەین و باسی ناموسی یەکتر دەکەین ...بێ ئاگا لەوەی هەرچی بڵێین چاودێری کراوە ودەنوسرێت !!(مايلفظ من قول إلا لديه رقيب عتيد )☁ڕۆژانێکی سەیرن!پیاوەکان کچ و ژنەکانیان جلی ناپۆشتە لەبەر دەکەن، نەغیرەتیان دەجوڵێت و نە گوێی دەدەنێ ..بە حسابی خۆیان تێگەیشتوو و ڕۆشنبیرن !