تازگی گردآوری
تازه- آخرین مشاهده موفق
- 2026-08-15 03:13 UTC
- وضعیت گردآوری
- ok
- نسخه تجزیهگر
- web-v3
The official channel of Pajin Associationکانال رسمی انجمن پاژینYou can find every informations of pajin's news and activities from hereلێرەوە هەموو زانیاریێک سەبارەت بە ھەواڵ و چالاکیەکانی پاژین دەبیننەوەپەیوەندی:@pajin13920918 460 7329pajinngo.ir
مشاهدات عمومی نمایه؛ این اعداد توسط مالک کانال ارائه نشدهاند.
تازگی نسبی · اطمینان پایین · 8 نمونه پست
دسترسی برابر است با میانه بازدید پستهای منتشرشده در ۳۰ روز گذشته تقسیم بر آخرین تعداد مشاهدهشده اعضا. خط تیره یعنی داده تاریخی کافی نیست. (channel-v1)
هفت روز اخیر
این بخش آنچه دایرکتوری واقعاً مشاهده کرده نشان میدهد و امتیاز ترکیبی اعتبار یا کیفیت تولید نمیکند.
ویرایش و حذف پست از داده تجمیعی فعلی در دسترس نیست؛ بنابراین بهجای صفر، ناموجود نمایش داده میشود.
بازه 2026-08-09 تا 2026-08-15 · ذخیره موقت ۱۵ دقیقه · channel-evidence-7d-v2
18/5/1405كێوی دووزین ئەمساڵیش لە سووتان بێ بەش نەبوو...!ئەمڕۆ 18ی گەلاوێژ ڕووبەرێكی زۆر لە دارستان و پووش و پاوانی چیای دووزین تووشیاری سووتان بوو ..!سووتانی دارستان و لەوەڕگەی كێوی دووزین هەر ساڵە بۆتە نەریتێك بۆ ئەو كێوە شایەنی باسە هۆكاری ئاگرەكە بە گوێرەی ئەوانەی ئەگێڕنەوە دوو مێر مناڵ بوون ئاگریان داوە كە بە داخەوە بووە هۆی سووتانی ڕووبەرێكی زۆری كێوی دووزین .ئاگرەكە بە هاوكاری خەڵكانی خۆبەخش ، ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزەرانی ژینگە و ئیكیپی گرێبەستی سەرچاوە سروشتییەكان توانرا بەری پێ بگیرێت.خەڵكی خۆشەویست و وڵات پارێزی كوردستان تكایە مناڵەكانتان لە كردنەوەی ئاگر ، كە دەبێتە هۆكاری سووتانی دارستانەكان ئاگادار بكەنەوە با چیدی شاهیدی وەها ڕووداوگەلێك نەبین .@pajinbane
🗓۱٤۰٥/٠٥/١٧ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱٤ۍ گەلاوێژی ۱٤۰٥ۍ هەتاوی شەش شاخەوان لە ئەندامانی پاژین لەگەڵ دەستەی شاخەوانی زاگرۆس بەرەو داوێنی چیای ساوالان (شابیل ) ڕێکەوتن .ڕۆژێ پێنج شەممە کاتژمێر ۳ۍ سەر لە بەیانی بەرەو لووتکەی چیا هەڵگەڕان و کاتژمێر ۱۱ گەیشتنە لووتکەی چیا ، ئەندامانی پاژین ئەم سەرکەوتنەیان پێشکەش کرد بە ڕۆحی شاخەوانانی کۆچکردوو کاک هەژار عەزیزنژاد ، کاک کاروان ئەحمەدپەنا ، خاتوو ڕووناک دانشمەند .@pajinbane🗓۱٤۰٥/٠٥/١٧ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۱٤ۍ گەلاوێژی ۱٤۰٥ۍ هەتاوی شەش شاخەوان لە ئەندامانی پاژین لەگەڵ دەستەی شاخەوانی زاگرۆس بەرەو داوێنی چیای ساوالان (شابیل ) ڕێکەوتن .ڕۆژێ پێنج شەممە کاتژمێر ۳ۍ سەر لە بەیانی بەرەو لووتکەی چیا هەڵگەڕان و کاتژمێر ۱۱ گەیشتنە لووتکەی چیا ، ئەندامانی پاژین ئەم سەرکەوتنەیان پێشکەش کرد بە ڕۆحی شاخەوانانی کۆچکردوو کاک هەژار عەزیزنژاد ، کاک کاروان ئەحمەدپەنا ، خاتوو ڕووناک دانشمەند .@pajinbane
گەڕانەوەی باڵندەیەك لە جۆری هەڵۆ بۆ باوەشی سروشت...! ئەم باڵندەیە لای شارۆمەندێك بووە و ڕادەستی ئەنجومەنی پاژینی كردووە بگەڕێتەوە بۆ ژینگەی خۆی .@pajinbane
سووتانی دارستانەكانی ئاوەڵان لە شاری كامێران بە داخەوە ئەندامێكی ژینگە دۆستانی زاگرۆس بە ناوی لوقمان ڕەحمانی بریندار بوو...!بە ناوی ئەنجومەنی پارێزەرانی ژینگە هیوادارین هاوڕێی ژینگەدۆستمان كاك لوقمان تەندروستی جێگیر ببێتەوە و بگەڕێتەوە ناو هاوڕێیان بۆ خزمەت بە ژینگە .داواكارین لە خەڵكی خۆشەویست و ئەوانەی دەچنە ناو سروشت ، بە هەستیارییەوە ئاگر بكەنەوە و ڕێگە نەدەن لە سەڕ هەڵەیەكی ئاوا ژینگە و دارستەنەكان تووشیاری سووتان ببن و لە ژینگە و سروشت خاوەن دەركەون تا ڕوودوی هاوشێوە بۆ هیچ ژینگە دۆستێك دووپات نەبێتەوە @pajinbane
هەندێک مرۆڤ بە ژیانەوە وانە دەڵێن، هەندێکی تر بە مردنیان مێژوو دەنووسن.ئەمڕۆ، لە ساڵیادی شەهید بوونی خەبات ئەمینی، حەمید مورادی و چیاکۆ یوسفینژاددا، سەری ڕێز دادەنێین بۆ سێ دڵسۆزی سروشت کە لە هەناسەی دواییدا، لە نێوان گڕی ئاگری کێوی ئاویەر، ژیانیان کردە قوربانی بۆ ئەوەی دارستانێک، دارێک، باڵندەیەک یان ژیانێک لە سووتان ڕزگار بێت. ئەوان بە کردار سەلماندیان کە خۆشەویستی بۆ نیشتمان و سروشت، تەنها وشە نییە؛ بەڵکو ئامادەبوونە بۆ دانانی گرانبەهاترین شت، واتە ژیان.بەڵام خەبات، حەمید و چیاکۆ تەنها نین. لە پاش هەر دارێکی سووتاو، چیرۆکی قوربانییەکی دیکە هەیە. لە مەریوان، لە پاوە، لە پێنجوێن، لە هەڵەبجە و لە زۆر شوێنی دیکەی کوردستان، ژینگەپارێزان و خۆبەخشانێک هەن کە لە بەرامبەر ئاگر و مەترسی، پاشەکشەیان نەکرد و بە خوێنی خۆیان مانای پاراستنی سروشتیان نووسیەوە. ئەوان هەموویان ئەندامی یەک کاروانن؛ کاروانی ژیان، ئومێد و بەرپرسیاری.ئەم قوربانییانە لە هەمان کاتدا بانگەوازێکی ڕوونن بۆ هەموومان؛ پاراستنی سروشت تەنها بە هەست و ئازایەتی تەواو نابێت. لە کاتی ڕوودانی ئاگری دارستان، نابێت بە بێ ڕاهێنان، بێ کەرستەی پاراستن و بێ ئامادەکاری بچینە ناو مەترسی، چونکە ژیانی مرۆڤ خۆی گرانبەهاترین سەرمایەی ئەم خەباتەیە. هەروەها دەسەڵات و لایەنە بەرپرسانیش دەبێت بە بێ جیاوازی و بە پێی یاسا لەگەڵ هەر کەسێک کە ببێتە هۆکاری سووتانی دارستان و وێرانکردنی ژینگە هەڵسوکەوت بکەن، وە ئەمە داواکارێکی هەرگەورەی دانیشتوانی زاگرۆسە .ئێمە باوەڕمان وایە کە شەهیدانی ژینگە تەنها پارێزەرانی دارستان نەبوون؛ ئەوان پارێزەرانی ژیان بوون. ناویان لە دڵی گەلەکەیاندا هەمیشە زیندوو دەبێت و بیرەوەرییان وەک دارێکی بەهێز، ڕۆژ بە ڕۆژ ڕیشەی قووڵتر دەکات.ئەم ڕێگایە، ڕێگای ئەو کەسانەشە کە بە هۆشیاری و ئەندێشە، بنەمای خۆشەویستی بۆ ژینگەیان لە کۆمەڵگادا چاند. لە نێوانیاندا ناوی کاک شەریف باجوەر وەک هێمای ئەندێشەی ژینگەپارێزی و هۆشیاریی کۆمەڵایەتی هەمیشە دەدرەوشێتەوە؛ ئەوەی هەمیشە بانگی دەکردڕێز و سڵاو بۆ گیانی پاکی خەبات، حەمید، چیاکۆ و هەموو شەهیدانی ژینگەی مەریوان، پاوە، پێنجوێن، هەڵەبجە و سەرانسەری کوردستان.یادیان نەمر، ڕێگایان سەوز، و پەیامیان هەمیشە زیندوو.«ئەندیشەی سەوزمان ڕێبەرەتۆری ژینگەپارێزانی پارێزگای سنەیکی گەلاوێژ ٢٧٢٦ کوردی
1/5/1405ئەمڕۆ یەكەمین ساڵڤەگەڕی گیانبازی سێ مرۆڤی خاوەن هەڵوێست بوو .حەمید مورادی،خەبات ئەمینی و چیاكۆ یوسفی نژاد، كە لە شوێن سووتانی كێوی ئاویەری شاری سنە و بەشدارییان لە كوژاندنەوەی ئاگرەكە، بە داخێكی گرانەوە گیانیان بەخت كرد و بۆ هەمیشە لە بیر و زەینی هەمووگەلدا زیندوو مانەوە .درێژەدانی ڕێگەی ئەو ئازیزانە بە كردار دەتوانرێت پەرەی پێ بدرێت، نە تەنیا لە ئاستی بیرهێنانەوە و بەڕێوەچوونی كۆڕیادێك .یادیان سەوز ڕێگەیان پڕ ڕێبوار @pajinbane
گێڕانەوەی هەڵۆیەك بۆ داوێنی سروشت لە لایەن ئەندامانی پاژین لە ڕۆژانی ڕابردوو بە دوای ئاگادار كردنەوەی شارۆمەندێك كە هەڵۆیەكی لایە و باڵەكانیان قەیچی كردووە ،ڕادەستی كۆمیتەی پاراستنی مافی ئاژەڵانی ئەنجومەن كرا و دوای پشكنینی پزیشكی، دەركەوت كە ئەم هەڵۆیە سەلامەتە و دەتوانێ بگەڕێتەوە بۆ ناو سروشت و بە خۆشحاڵیە و بێ كێشە توانی بفڕێت و ئازاد بكرێت.@pajinbane