ڕاهاتم ئەزانی ئەم شەوانە زۆر حەز ئەکەم نامەیەکت بۆ بنێرم.بەڵام ئەزانم قسەکان بە کورتی ئەبڕێنیتەوە.م…
انتشار: 2026/07/27 02:29 UTCدریافت: 2026/08/15 01:25 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/15 01:25 UTC
ڕاهاتم ئەزانی ئەم شەوانە زۆر حەز ئەکەم نامەیەکت بۆ بنێرم.بەڵام ئەزانم قسەکان بە کورتی ئەبڕێنیتەوە.من کە ڕاهاتبووم بە دوورو درێژی قسە لەگەڵ تۆیا بکەم ئێستا بە چوار وشەی تۆ قەناعەت ناهێنم.دوور کەوتمەوە لەبەر ئەوەی ئەوەت ئەویست.منێ کە شەوانە ڕاهاتبووم تا خۆر هەڵاتن لەگەڵ تۆیا قسە بکەم.پێم بڵێئێستا چۆن بتوانم ئاوا بە بێ دەنگی سەیری تۆ بکەم؟خۆزگەم ئەت زانی چەن بە قورسی شەڕ لەگەڵ دڵی خۆما ئەکەم.خۆزگەم ئەت زانی بێ دەنگی تۆ چەن قورسە لەسەر دڵم.وەها بە جۆرێ منیشی بێ دەنگ کردووە هەموان گلەی لە بێ دەنگێکەم ئەکەن.خۆزگەم تێ ئەگەشتی.#𝑨𝒉𝒎𝒂𝒅



