🎧 Track 03: Derdî Dil 👤 Hassan Darzi 💽 Album: Derdî Dil✍️ Lyrics:دەردی دڵ بۆ کێ بەیان کەم دڵ کە…
انتشار: 2026/08/13 07:09 UTCدریافت: 2026/08/15 05:12 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/15 05:12 UTC
🎧 Track 03: Derdî Dil 👤 Hassan Darzi 💽 Album: Derdî Dil✍️ Lyrics:دەردی دڵ بۆ کێ بەیان کەم دڵ کە نالاوێتەوەئەو گڕوی گرتویە چ بکەم بێ تۆ ژیر نابێتەوەبەفری بەفرانبارە بێ بای وەعدە قەت ناچێتەوەئەی خوا کەنگی ئەزیزی ئەو دڵەی من دێتەوەچاوەکانم بەسیە غوربەت بێرەوەچۆن بژیم من تۆ لەوێ من لێرەوەباوەڕی نایە بەژینم دڵ بەدەس جزیاتەوەخۆشە ڕۆح دەربێ و بەجارێ بیخەمە ژێر پاتەوەچونکە تەنیا هەر دڵێکە و سەد بەڵا دەیباتەوەچەرخی چەپگەرد لێم بەقینە دەست لە من ناکاتەوەچاوەکانم بەسیە غوربەت بێرەوەچۆن بژیم من، تۆ لەوێ من لێرەوەسەیری کوردستانی چۆل کەم یا تەمی کوێستانی دڵداخی دووری تۆ بچێژم یا غەمی هیزار لەملئەی خەزانی غەم بڕۆ با شین بێ باغم چڵ بە چڵئەی فەلەک بابێ بەهارستانی من سێ چەپکە گوڵچاوەکانم بەسیە غوربەت بێرەوەچۆن بژیم من تۆ لەوێ من لێرەوەگوێت لە بەندی ئاخرم بگرە هەتا ڕۆح ماوە پێمگەرچی ئاڵۆزە بەڵام بمبورە چون «شێواوە» لێمتا بە ڕوناکی چرای گۆنات دەبینم دەست و پێمسەر لەسەر ئێخەی غەمی تۆ پڕ بە کوردستان دەڵێمچاوەکانم بەسیە غوربەت بێرەوەچۆن بژیم من تۆ لەوێ من لێرەوە© T.me/HassanDarzi





