تێمیسکەگوڵم! تەیری تەلانی بێبژیوی؟لە دەس داڵی خەیاڵی دژ، ڕەویوی؟لە پارێزی گزەی شێعرم، دەترسی؟کەوا…
انتشار: 2026/08/10 07:02 UTCدریافت: 2026/08/12 02:55 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/12 02:55 UTC
تێمیسکەگوڵم! تەیری تەلانی بێبژیوی؟لە دەس داڵی خەیاڵی دژ، ڕەویوی؟لە پارێزی گزەی شێعرم، دەترسی؟کەوا تێمیسکە سەر لێوی گەزیوی؟کچی کوردی هەرێمی، یا فریشتەیلە نێو عەرشی خوداییدا، فڕیوی؟تکەی ئیلهامی ئاونگی ئەوینیلە سەر پەلکی گوڵی شێعرم وەریوی؟بە ڕەش گیراوە ڕۆژی ڕوونی بەختم کەوا چارشێوی ڕەش دەوری تەنیوی بە هەڵوێستی شل و شەرمن دیاریپەپوولەی باخە کوردێکی هەتیویلە مێژە دڵ بە دووتا دێ دەزانملە نێو هەستێکی ناسک دابەزیویهەلە و دەستم لە ئەستۆ کە، هەتا کەیلە نێو تەبعی تەڕی «ڕاوچی» خزیوی؟#مەلا کەریم ساردەکۆسانی _ڕاوچی





