📚کتێب: فۆلکلۆر و مێژووی کورد💎مژار: فولکلۆر و مێژووی کوردستان📝نووسەر: دوکتور ئیسماعیل شەمس🖨 چاپە…
انتشار: 2026/08/09 07:16 UTCدریافت: 2026/08/12 02:55 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/12 02:55 UTC
📚کتێب: فۆلکلۆر و مێژووی کورد💎مژار: فولکلۆر و مێژووی کوردستان📝نووسەر: دوکتور ئیسماعیل شەمس🖨 چاپەمەنی :ناوەندی ڕۆشنبیریئەم کتێبە کۆکراوەی بیر و سەرەنجێکی ئاسایی مێژوونووسە بیانی و کوردستانییەکان نییە، بەڵکوو لە گۆشەنیگایەکی هەستکردن بە بەرپرسیاریەتییەکی مێژوویی ، دوای ئەزموونێکی زۆری بە دواداچوون و توێژینەوە لە میراتی نەتەوەیی و هزری و زامانییەوە هاتووە. مێژووی هاوبەش کۆڵەکەیەکی سەرەکیی پێکهاتەی هەر نەتەوەیەکە. مێژووی ڕاستەقیەش ئەوە نییە کە لە ناو کتێبەکاندا بۆی نووسراوەتەوە، بە تایبەت بۆ گەلێکی بێدەرەتان وخاک داگیرکراوی وەک گەلی کوردستان، بەلکو ئەوەیە کە خۆی دەینووسێتەوە، چونکە داگیرکەرەکانمان بە دەگمەن نەبێت وشەیەکی چاک و ڕاست و درووستیان لە سەر باو و باپیرانمان نەنووسیوە.ئەوەی مایەی شانازی و خۆشحالییە هەبوونی گەنجینەیەکی فۆلکلۆری و کلتووری زۆروزەوەند و لە بنەهاتووی کومەڵگای کوردەوارییە، ئەم گەنجینەیە هێندە دەوڵەمەند و ڕەنگاوڕەنگ و دێرینە دەتوانین بە ئاسوودەیی بڵێین هیچ نەتەوەیەکی دی لەو بوارەدا شان لە شانی نەدات.تۆ بڵێی هۆکاری دەوڵەمەندی گەنجینەی فوڵکلووری چی بێت؟📌@mokryanbook #کتێبفرۆشی موکریان






