حەمەدۆک، نەیدەویست ببێتە چەتە بەڵام ئاشقی خەجیج دەبێت و عەبدیخان بەزۆر دەیەوێ، خەجیج لە خوارزا کەچەڵەکەی مارە بکا، کەسیش ناتوانی قسەی ئاغای گوند پووچ بکاتەوە بۆیە حەمەدۆک ناچار خەجیج هەڵدەگرێت، عەبدیخان دەیاندۆزێتەوە، حەمەدۆک بۆبەرگریکرن لەخۆی، بە دەمانچەکەی عەبدیخان دەکوژێت، دەبێتە چەتە و ناتوانی زیاتر لە گوند بمینێتەوە و لەماوەیەکی کورت, ناو و ناوبانگی حەمەدۆک و کوشتنی عەبدیخان بەم ناوە بڵاودەکرێتەوە و جوتیارەکان هەست دەکەن، پشتوپەنایان بۆ پەیدابووە. حەمەدۆک بەردەوام بەرگری لە هەژاران دەکات و زۆرداران دەکوژێت و قەیسەری، لە ئاغا و دەرەبەگ دەکا بە کونە مشک، پارەیان لێدەستێنێت و بەسەر هەژاراندا دابەشی دەکا... بەمجۆرە، حەمەدۆک دەبێتە قەڵایەکی بەهێزی هەژاران و تەواوی گوندنشینەکانی لەپشتیەوەن و بە دڵ و بە گیان بەرگری لێدەکەن، خزمەتی دەکەن و لە جەندرمە و جاشان دەیپارێزن و دەیشارنەوە. ئەو گوندنشینانەی حەمەدۆک بە خزموکەسی خۆیان دادەنێن، خەڵکی سادە و ئیشکەرن، میواندۆست و خوداناسن، دڵپاک و بێگەردن بەڵام حەمەدۆک ناتوانێ دۆخەکە بگۆڕێ چوونکە.📕 حەمەدۆک✍️یاشار کەماڵ#کتێبفرۆشیی موکریان 📌✍️ @mokryanbook