📚کتێب: شار💎مژار: ڕۆمان📝 نووسەر: حسەین عارف🖨وەشانخانە: مادیار 🎁بڵاوگە: ناوەندی ماهەواڵەکە، وە…
انتشار: 2026/08/06 08:30 UTCدریافت: 2026/08/07 07:00 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/07 07:00 UTC
📚کتێب: شار💎مژار: ڕۆمان📝 نووسەر: حسەین عارف🖨وەشانخانە: مادیار 🎁بڵاوگە: ناوەندی ماهەواڵەکە، وەکو ئاگر و پووشوو، بەناو شاردا بڵاو بووەوە!. «تاقمەکەی خولە پیزە، کوژران و لاشەکانیان لەبەر دەرکی سەرا دانراوە، تا خەڵک بچن بە چاوی خۆیان ببینن»ئاسان نەبوو خەڵکەکە، تەنیا بە بیستن باوەڕ بکەن، چونکە بەلایانەوە ستەم بوو تاقمێک چەکداری چابووک و ئازا کە ساڵانێ بوو دابوویانە شاخ و گاڵەیان بە میری دەکرد، ئاوەها بە ئاسانی هەموو بکوژرێن!.بەڵام کە سەدان کەس بەوێدا ڕابوردن و هەریەکەیان لە لای خۆیەوە، هەواڵەکەی بە ناسیاو و نەناسیاودا دەگەیاند و دەیوت: بە چاوی خۆم دیمن ئیتر بوو بە ڕاست و ڕێچکە بەسترایە بەر دەرکی سەرا.خورشید کە ئەو ڕۆژە کرێکارییەکەی نەبووبوو بەنسیب و هاتبوو لە چاخانەکەی لەمەڕ زۆرابی برایدا، دەستی کردبووە دۆمینە کردن، یەکەم جار باوەڕی بە هەواڵەکە نەکرد و بە تەوسێکەوە وتی....






