📚کتێب: مێشک-زەین💎مژار: زانستی📝 نووسەر: پۆل تاگارد🖊وەرگێڕ: د. ئاران ئەمینی🖨وەشانخانە: مادیار بابەتی…
انتشار: 2026/08/06 08:30 UTCدریافت: 2026/08/07 07:00 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/07 07:00 UTC
📚کتێب: مێشک-زەین💎مژار: زانستی📝 نووسەر: پۆل تاگارد🖊وەرگێڕ: د. ئاران ئەمینی🖨وەشانخانە: مادیار بابەتی کتێبی مێشک-زەین شیکردنەوەی زەینە. ڕێبازی ئەو شیکردنەوەیە زانستییە. ئەو بوارە زانستییەی کە شرۆڤەی زەین دەکات پێی دەگوترێت زانستی ناسینی. زانستی ناسینی بوارێکی نێوان-لقییە کە لە زانستی کۆمپیوتەر، زانستی دەماری، دەروونناسی، مرۆڤناسی، زمانناسی، فەلسەفە و تا ڕادەیەک لە ئابووریناسی و کۆمەڵناسی پێکدێت. پۆل تاگارد نووسەری ئەم کتێبە لە کەسانی پێشەنگی بواری زانستی ناسینییە. هەوڵەکانی ئەو لە ئاراستەی یەکخستن و یەکپارچەکردنی بوارە پێکهێنەرەکانی زانستی ناسینین و لەم کتێبەشدا هەوڵ دەدات چوارچێوەیەکی یەکخراوی چەندئاستی بۆ شرۆڤەی زەینی مرۆڤ پێشکەش بکات.لەم کتێبەدا ڕووبەڕووی چەندین پرسی زۆر سەرنجڕاکێش دەبینەوە، وەک ئەوەی کە چۆناوچۆن زەین لە دەرەوە زانیاری وەردەگرێت و وێنا یان خەیاڵ لە زەینی مرۆڤدا چۆن دروست دەبێت؟ چۆن چەمکەکان بە تایبەت چەمکە دەرهەستەکان لە زەینی مرۆڤدا دروست دەبن؟ ئایا هەست و سۆزەکانی ئێمە لە بەشی مەنتقیی زەینی ئێمە جودان؟ چۆن هەست و سۆزەکان لە مێشکدا پێکدێن؟






