📚کتێب: ئیمپراتوریای لم💎مژار: ئیسلام،خێڵ و ناسیونالیزم📝نووسەر: ڕەفیق سابیر🖨 چاپەمەنی : ڕابوونناس…
انتشار: 2026/08/04 08:41 UTCدریافت: 2026/08/07 07:00 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/07 07:00 UTC
📚کتێب: ئیمپراتوریای لم💎مژار: ئیسلام،خێڵ و ناسیونالیزم📝نووسەر: ڕەفیق سابیر🖨 چاپەمەنی : ڕابوونناسیۆنالیزم لە کوردستاندا، لە سایەی بارودۆخی سیاسی،ئابووری،کۆمەڵایەتی و کولتووری دەوڵەتی عوسمانیدا دەرکەوت. بزاڤی شۆڤێنیستی تورکە لاوان، ڕووناکبیرانی کوردی لە خۆی تاراند و بیری ناسیۆنالیستی لە ناو ئەوەندا بە هێز کرد.بەڵام ئەو بیرە لە کوردستاندا زەمینەیەکی گونجاوی ئابووری کۆمەڵایەتی و کولتووری بۆ نەڕەخسابوو چونکە کوردستان وەک ناوچەیەکی هەرە دواکەوتووی ئیمپراتووری عوسمانی و دەوڵەتی قاجاری مابووە. پەیوەندییەکانی بەرهەمهێنانی فیۆداڵی و سرووشتی خێڵەکی و ئاستی گەشەکردنی کۆمەڵایەتی و کولتووری و لێکدابڕانی جیۆگرافی ناوچەکانی کوردستان لە یەکتر،بە قازانجی بڵاوبوونەوە و گەشەکردنی ناسیۆنالیزم نەبوون. لە بەر ئەو هۆکارانە ناسیوناڵیزم لە کوردستاندا بە لاوازی و پەراکەندەیی و فەلەجی دەرکەوت.لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا، کاتێک ڕووناکبیرانی کورد لە باکووری کوردستان،دەستیان دایە خەباتی ڕۆشنگەری و ناسیۆنالیستی،هێشتا باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەم جۆرە بیرانە ئاشنا نەبوون تەنانەت لە باکووری کوردستانیشد📌@mokryanbook#کتێبفرۆشی موکریان






