بەیانییتان باش.من ناوم کتێبەهەزاران هەزار دەم و چاو وهەزاران هەزار وڵات و دڵ و دەروونم هەیە.جاری وا…
انتشار: 2026/08/04 07:53 UTCدریافت: 2026/08/07 07:00 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/07 07:00 UTC
بەیانییتان باش.من ناوم کتێبەهەزاران هەزار دەم و چاو وهەزاران هەزار وڵات و دڵ و دەروونم هەیە.جاری وا هەیە پڕم لە خۆشەویستی،لە لێبوردن، لە بەزەیی، لە عەقڵی ڕووناک،لە ئازادیجاری وایش هەیە پڕم لە ڕق و لە بوغز ولە تۆڵە و تاریکی...گەلێ جار بە دەنگێکی گڕ ئەدوێم وگەلێ جاریش بە دەنگێکی ناسکجارێ مێم و جارێ نێر وزمانم سەدان زمانە وپێناسەیشم لە هەزار ڕەنگ.من سەرینم پەنجەکانی هەردوو دەستە ووشە و دێڕ و لاپەڕەیشم عاشقی چاوئەو وەختەی منت بە دڵ بێ،ئەبمە جوانترین هاوڕێت.لەوانەیە ئاگری شەڕم خۆش کردبێ ولەوانەیشە بووبم بە ئاسمانی ئاشتی.من لە قوڕەوە کتێبم.هێندەی "گیلگامێش"یش کۆنم.من نەبوومایە ژیان کوێر ئەبووسبەی نەئەبوومێژوو ون ئەبووجاری وا هەیە ئەستوور ئەستوورم وجار وایش هەیە باریک باریک."شێرکۆ بێکەس"






