ڕاسته له ژیانمدا نه‌چوومه‌ته ناو هیچ کۆڕ و ڕێکخراوێکى سیاسییه‌وه تا به ئاراسته‌یه‌کى دیاری‌کرا…
انتشار: 2026/08/03 14:50 UTCدریافت: 2026/08/06 00:22 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/06 00:22 UTC
ڕاسته له ژیانمدا نه‌چوومه‌ته ناو هیچ کۆڕ و ڕێکخراوێکى سیاسییه‌وه تا به ئاراسته‌یه‌کى دیاریکراودا ڕووکارێکى سیاسى مهعلوومم تیا دروست ببێ؛ به‌ڵام وه‌ک حه‌ز و ئاره‌زوو خۆشه‌ویستییه‌کى خۆڕسکى خوایى، کوردستان و کورد له لام له پێش هه‌موو شته‌کانى ژیانه‌وه بووه. هه‌میشه حه‌زم به خۆشى و سه‌رفرازى و به‌خته‌وه‌ریى ئه‌و خاک و خه‌ڵکه بووه. ئه‌م هه‌سته‌ش له خوێنمدا بووه، پاڵنه‌رێک بوو بۆ هه‌ر کارێکى هونه‌رى و کۆمه‌ڵایه‌تى یا ڕۆشنبیریم، به‌ڵکوو بۆ ژیانم له‌م سه‌ر ڕووى زه‌مینه‌دا. "کوردایه‌تى" به مانا فراوانه‌که‌ى ته‌نیا تاوه ده‌زوویه‌ک بووه که له‌وه‌ته‌ى فامم کردۆته‌وه به ژیان و ههڵسوکهوتمهوهم گرێ داوه. به فیکرى من ئه‌وه‌ى کورد بێ ده‌بێ ئه‌م بۆچوونه خۆڕسکییه پاکه‌ى تێدابێ و له‌مه‌وه کرده‌وه و هه‌ڵوێستى سه‌رچاوه بگرێ. ئیتر به چ ڕێگه و شێوازێکدا بۆى ده‌چێ که‌یفى خۆیه‌تى.📖گەڵای پایز /لاپەڕەی 275✍️مامۆستا عەلی مەردان / ناوەندی خانی






