@mlwankay_shinبۆ وەتەن بێشەی شێرانم حەسرەتا سەد ئاخ و داخبۆ ڕەواجی کوردەکانم حەسرەتا سەد ئاخ و داخب…
انتشار: 2026/08/03 04:02 UTCدریافت: 2026/08/10 14:35 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/10 14:35 UTC
@mlwankay_shinبۆ وەتەن بێشەی شێرانم حەسرەتا سەد ئاخ و داخبۆ ڕەواجی کوردەکانم حەسرەتا سەد ئاخ و داخبۆ سەعیدی نەوجەوانم حەسرەتا سەد ئاخ و داخبۆ سوارەی شەمزینانم حەسرەتا سەد ئاخ و داخبۆ براکانی شیمالم حەسرەتا سەد ئاخ و داخئەی وەتەن کوا ڕەونەقی عەسری سەلاحەددینی تۆئەی وەەتەن کوا نەعرەتەی سەد ڕوستەم و گورگینی تۆئەی وەتەن کوا کۆهکەند یا لەنجەیی شیرینی تۆئەی وەتەن کوا شەوق و عەیش و سۆسەن و نەسرینی تۆبۆ براکانی شیمالم حەسرەتا سەد ئاخ و داخچۆن نەناڵێنم لە داخی گەردشی چەرخی زەمانکوا شکاک و کەلهوڕ و کوا دەبدەبەی بابانیانقوربەسەر خۆم دەربەدەر خۆم بۆ دەماخی کوردەکانهەر بڵێم چاکە هەتاکوو ڕۆژەکەی ئاخرزەمانبۆ براکانی شیمالم حەسرەتا سەد ئاخ و داخشێر کە هات گیرۆدە بوو سەد نەعرەتە و ناڵەی بە هیچئاقڵێ گوێی لێ نەکەن فیکری دووسەدساڵەی بە هیچباخی بێنەرگس عەزیزم سەد گوڵی ژاڵەی بە هیچشین ئەگەر دڵ پڕ نەکا شۆڕش و گاڵەی بە هیچبۆ براکانی شیمالم حەسرەتا سەد ئاخ و داخئەی وەتەن بۆ بووی بە شاری موور و تاری عەنکەبووتئەی وەتەن بۆ بێسەفاوبەزمی لەبەر چی ڕووتوقووتئەی وەتەن ئێمە نمەکگیری ئەتۆین وەک مەڵکەمووتواین لە حەپسی ئەجنەبیدا دەستەدەستە و تاق و جووتبۆ براکانی شیمالم حەسرەتا سەد ئاخ و داخ«قانعا» تەنیا تەماتە چی بە چی کەی قوڕبەسەرئەم وەتەنمانە لەدەس چوو کەوتە دەس ئێلی قەجەریەکیەکێ گەر ئەهلی دڵ بن، دەرکران و دەربەدەرتۆش بەناهەق خۆت ئەخەیتە مەهلەکە و بەزمی خەتەربۆ براکانی شیمالم حەسرەتا سەد ئاخ و داخ❣مامۆستا قانع"Tel⇔ @mlwankay_shin
