تۆش بەجێم دێڵیزۆر باش دەزانم، تۆش بەجێم دێڵیتۆش سەرخۆش دەبی ووەک بادەیەکی بۆش بەجێم دێڵی* * *تۆش بە…
انتشار: 2026/07/24 11:45 UTCدریافت: 2026/08/03 17:27 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/03 17:27 UTC
تۆش بەجێم دێڵیزۆر باش دەزانم، تۆش بەجێم دێڵیتۆش سەرخۆش دەبی ووەک بادەیەکی بۆش بەجێم دێڵی* * *تۆش بەجێم دێڵیوەک چۆن سەوزایی باخ بەجێ دێڵێوەک چۆن تەمومژ شاخ بەجێ دێڵێتۆش بەجێم دێڵی* * *تۆش بەجێم دێڵیچۆن ئەسپێکی خورت سوار بەجێ دێڵێچۆن وشەی تادار... زار بەجێ دێڵێتۆش بەجێم دێڵی* * *ئەگەر دەزانیت، ئەمجارەبڕیارەکەت دوا بڕیارە:ناونیشانی خۆت بگوڕە،جێپێیەکانمان بسڕەوەلەژێر ئاسمانی ئەم شارەئەوسا، خوات لەگەڵچۆن ئەسپێکی خورت سوار بەجێ دێڵێوام بەجێ بێڵەچۆن وشەی تادار... زار بەجێ دێڵێ،وام بەجێ بێڵە#عەبدوڵڵا_پەشێو@mlwankay_shin
