☀️ئاوەڕدانەوەیەک لە ئاسەواری بواری «زمانەوانی» و «وەرگێڕانی زانستی و هزری»ـی نووسەرانیسەقزی✍دوکتۆر…
انتشار: 2026/08/15 21:07 UTCدریافت: 2026/08/16 14:40 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/16 14:40 UTC
☀️ئاوەڕدانەوەیەک لە ئاسەواری بواری «زمانەوانی» و «وەرگێڕانی زانستی و هزری»ـی نووسەرانیسەقزی✍دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان؛زمانناس، نووسەر و لێکۆڵەرئاوڕدانەوە لە مێژووی وەرگێڕانی بواری زانستی و هزری(نەک وەرگێڕانی بابەتی ئەدەبی و مێژوویی)، کە بەهۆی پێوەندیی ئەم بوارە لەگەڵ بابەتی وشەڕۆنان و هاوتا دۆزینەوە بۆ چەمک و کانسێپت و تێڕم و زانست-وشە زانستی و هزرییەکان، کەم یان زۆر، دەکەوێتە خانەی چالاکیی زمانەوانی؛ هاوڕێ لەگەڵ ئاوڕدانەوە لە مێژووی چالاکیی زمانەوانیی گشتی هەر کام لە ناوچە و دەڤەر و شارەکوردنشینەکان؛ خۆی لەخۆیدا دەتوانێ وەک پێشەکییەک لە ئەژمار بێ بۆ نووسینەوەی مێژووی زانستی کوردەواری، بەگشتی؛ هەروەها مێژووی چالاکییە زانستییەکانی بواری زمانەوانیی کوردی بەتایبەتی.هەر لەو کڵاوڕۆژنەوە، لەم وتارەدا ئاوڕێکم داوەتەوە لە ناساندنی چالاکانی بواری وەرگێڕانی زانستی و هزری و بواری زمانەوانیی گشتی لە مێژووی ڕۆشنبیریی سەردەمی سەقزدا، هاوڕێ لەگەڵ ئاماژە بە ناو و پێناسەی ئاسەوارگەلی پێوەندیدار بەم دوو بەستێنە هاوکوف و هاوچەشنەوە.1- ئاسەواری بواری وەرگێڕانی زانستی و هزری:گەر سووکەئاوڕێک لە وەرگێڕانی بابەتی زانستی و کۆمەڵایەتی و فیکری و فەلسەفی بدەینەوە، لە زمانی فەڕانسە و ئینگلیسی و عەڕەبیڕا بۆ سەر زمانی کوردی و فارسی، چەندین وەرگێڕی پایەبەرزی سەقزی لەم بوارەدا لە لای سەرووی ئەم چینە وەبەرچاو دەکەون. پێش هەمووان جێی خۆیەتی ئاماژه بە ناوی مامۆستای پایەبەرز، دوکتۆر سەید محەممەد خالید غەففاری، مامۆستای خانەنشینی ئەدەبیاتی فارسیی زانستگای ئازادی سنە بکەم کە 15 ساڵی ڕەبەق سەرقاڵی وەرگێڕانی شاکاری بەناوبانگی بواری پزشکی واتە «کامل الصناعة الطبیه»، لە دانانی زانا و پزیشک و دەروونناسی هەرە بلیمەت و هەڵکەوتە «عباس مجوسی اهوازی» بووە؛ ئەم بەرهەمە زانستییە جیهانی و شاز و مەزنە، 1100ساڵ لەوەپێش داندراوە و هاولف و هاوقۆڵ و هاواڵدووانەی «قانون فی الطب»ـی ئیبنیسینایە لە بواری پزشکیدا. زانای هەرەناوداری هاوچاخ و عەڕەبیزانی بلیمەت و هەڵکەوتەی بواری مێژووی پزیشکی، دوکتۆر مەهدی موحەققیق، کە پێشەکی بۆ ئەم وەرگێڕانە هەرە مەزن و شاکارە نووسیوە دەڵێ: «هەم لە بابەت گرینگایەتی و هەستیاری ناوەرۆکەوە و هەم لە بابەت دژواریی دەقی سەرەکییەوە و هەم لە بابەت جێگە و پێگەی زانستییەوە، کتێبی (کامل الصناعة الطبیه)، هاوقۆڵ و هاولف و هاواڵدووانەی «قانون فی الطب»ـی ئیبنیسینایە و سەرکەوتوویی وەرگێڕەکەشی، دوکتۆر سەید محەممەد خالید غەففاری، هاوچەشن و هاوتای سەرکەوتوویی ئوستاد هەژارە لە وەرگێڕانی (قانون فی الطب)دا».هەروەها لە بواری وەرگێڕانی دەقی عەڕەبیدا، جێی خۆیەتی ئاماژە بە ناوی زانای بلیمەت و هەڵکەوتەی سەقزی، دوکتۆر محەممەد فازیلی، مامۆستای کەموێنە و خانەنشینی بواری زمان و وێژەی عەڕەبی لە زانستگای مەشهەد بکەم کە جیا لەوەی دوو کتێبی تەرز وبەرزی لە زمانی عەڕەبی ڕا بۆ سەر زمانی فارسی، بە لێهاتوویی و شارەزایی تەواوە وەرگێڕاوە، هەروەها کتێبی هەرە ناسراوی ئەم زانا ناودارەی کورد لە ژێرناوی «دراسة و نقد فی مسائل بلاغیة هامّه»، کتێبی دەرسیی بواری بەلاغەتە لە قۆناغی کارناسیباڵا و دوکتۆڕای زمان و وێژەی عەڕەبی لە زانستگاکانی ئێراندا.وەرگێڕێکی تری سەقزی، دوکتۆر حیسامەددین(هیوا) خاکپوورە، کە وەرگێڕ و ڕەخنەگرێکی نوێخوازە و دوکتۆرای زمانی عەڕەبی هەیە و چەند کتێبی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی فارسی و کوردی، بۆ وێنە کتێبی بەناوبانگ و گرینگی «سنت و نوسازی»، لە بیرمەند و فەیلەسووفی هەرەناوداری جیهانی ئیسلام، دوکتۆر حەسەن حەنەفی؛ هەروەها ئەم وەرگێڕە، چەند کتێبی پڕۆفیسۆر جەماڵ نەبەزی، لە بابەت کێشەی کورد، لە عەڕەبیڕا وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی.هەروەها، مەلا کامیل شەریف پوور، دوو کتێبی ئایینی و نەتەوەییی پڕۆفیسۆر مستەفا زەڵمی و پڕۆفیسۆر جەماڵ نەبەزی لە عەڕەبیڕا وەرگێڕاەتە سەر زمانی فارسی و کوردی.
تاریخچه بازدید مشاهدهشده
حدود 5 بازدید تازه در ساعت در این نمونهنخستین مشاهده و پستهای مشابه
این برچسبها فقط زمان نخستین مشاهده متن عمومیِ همسان در این فهرست را نشان میدهند و اثباتکننده نویسنده اصلی نیستند.
- 💯اِرتباط با خُدا،درمان،شرعی💯 · تطابق نزدیکِ متصل به نمونه مبنا — ۱۹ مرداد ۱۴۰۵، ۱۴:۰۸
- میدیای سەربەرزی · تطابق دقیق — ۲۴ مرداد ۱۴۰۵، ۲۱:۴۰
اثر انگشت فشرده دقیق و تطابق نزدیکِ متصل به یک نمونه مبنا · زمان ناشناخته، ناموجود باقی میماند
