☀️تاقانەزمانەوانی ئێرانی کە دە بەرهەمی بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕدراون (بەشی ۳)وێڕای هەمووی ئەوانە،…
انتشار: 2026/08/11 07:35 UTCدریافت: 2026/08/12 12:01 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/12 12:01 UTC
☀️تاقانەزمانەوانی ئێرانی کە دە بەرهەمی بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕدراون (بەشی ۳)وێڕای هەمووی ئەوانە، خۆشڕەوتاری، خۆشمەحزەری، چێشکەی تەنز، مرخی تەوس، خۆشڕاوێژی، شیرینقسەیی، دڵسۆزی، دڵۆڤانی، ڕەوشتبەرزی، خاکەڕایی، بێدەعیەیی، چاکەخوازی، چاکبینی، جوانڕەفتاری و بیرکردنەوەی ڕوون، لە دیارترین خەسڵەتەکانی ئەو بوون و ئەوەش بووە بە هۆی جیاوازیی ئەو لە تێکڕای هاواڵانی.بەڕاستی، تێکڕای ئەو چاکە و ڕەوشتبەرزییانەی وا لە کەسانی جیاوازدا دەبینرێ، یەکجێ لە کەسایەتیی ئەودا کۆ ببوونەوە؛ هەر بۆیە فارسواتەنی لە پەسنی ئەودا دەڵێین:«آنچه خوبان همه دارند تو تنها داری!»پۆلی وانەوتنەوەی بەبێ هیچ پیاهەڵگوتنێک، ئەکادێمییەکی زیندوو بوو؛ شوێنێک بوو کە زانست، هونەر، داهێنان و جوانی بە شێوەیەکی دڕاماتیک و مامۆستایانە تێکچندرابوون.لە ماوەی زیاتر لە بیست ساڵ خوێندکاربوون، سیودوو ساڵ وانەوتنەوە لە قوتابخانەکان، بیستوسێ ساڵ مامۆستایەتی لە زانکۆکان، گەڕان بە ناو شار و وڵاتان و، بەشداری لە سەدان کۆڕ و کۆبوونەوەی زانستی، هەرگیز مامۆستایەکی وەک ئەو، کە هاوکات هونەرمەند، بیرمەند، دڵسۆز، توانا، خۆشڕەوتار، ڕەوشتبەرز، وێژاوەر، چاکەخواز، ڕووشنبیر، تینووی زانست، وردبین و تێبین و لە یەک وشەدا «پەڕجۆئاسا» بێ، نەمدیتووە و نەمدۆزیوەتەوە.خوات لەگەڵ! ئەی مامۆستای بێهاوتا و زانای پایەبەرز و نووسەری مەزن و مرۆڤی بێجێنشین و فێرکاری بێجێگرەوە؛ هەروەک چۆن مردنت باوەڕپێنەکراو بوو، ژیانیشت بێوێنە و بێجێگرەوە بوو. ناو و یادت هەتا هەتایە لە مێژوودا زیندوو و هەرماو دەمێنێتەوە، ئەی زمانەوانی ڕووناکبیر و ئەی بیرمەندی مرۆڤدۆست و ئەی خۆشەویستی دڵان!t.me/Midyafayl/978%E2%80%8F%E2%80%8C%E2%9… سەربەرزی@midyayserberzi
