☀️تاقانەزمانەوانی ئێرانی کە دە بەرهەمی بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕدراون (بەشی ۱)(بە بۆنەی سێیەمین سا…
انتشار: 2026/08/11 07:35 UTCدریافت: 2026/08/12 12:01 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/12 12:01 UTC
☀️تاقانەزمانەوانی ئێرانی کە دە بەرهەمی بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕدراون (بەشی ۱)(بە بۆنەی سێیەمین ساڵیادی کۆچی دواییی پرۆفیسۆر کوورش سەفەوی)✍دوکتۆر ئەحمەد ئەحمەدیان؛ زمانەوان، نووسەر و لێکۆڵەر👤پڕۆفیسۆر کوورش سەفەوی (٦ی پووشپەڕی ١٣٣٥ – ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٢)، یەکێک بوو لە ناودارترین زمانەوانانی ئێران؛ زانایەک کە لە هەردوو بوارەکانی فێرکاریی گشتی و پسپۆڕانەی زمانەوانی و هەروەها لە بەرهەمهێنانی دەقی زانستی لە بواری زمانەوانیدا، شوێنەوارێکی بێهاوتا و تەکووزی جێهێشت.کارنامەی زانستیی ئەو، کە لە ژمارەیەکی زۆر کتێبی داهێنەرانە، توێژینەوەی ڕەسەن، وەرگێڕانی بەنرخ، وتار و بابەتی زانستیی قووڵ و هەروەها سەدان وانەوتاری ئەکادێمیکی پێک دێت، لە جۆری خۆیدا بێهاوتا و بێوێنەیە.د. سەفەوی، تاقانە زمانەوانی ئێرانییە کە دە بەرهەم لە بەرهەمە زمانەوانییەکانی بۆ سەر زمانی کوردی وەرگێڕدراون؛ هەندێک لەو وەرگێڕانانەش لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەخوێندرێن. تەنانەت هەندێک لە کتێبەکانی ئەو زیاتر لە یەک جار وەرگێڕدراون؛ بۆ نموونە، کتێبی «حەوت وتار سەبارەت بە وەرگێڕان» دوو جار، لەلایەن ڕەفعەت مورادی و هوما وەیسی وەرگێڕدراوە و بڵاوکراوەتەوە. هەروەها کتێبی بەنرخی «دەروازەیەک بۆ واتاناسی» (درآمدی بر معنیشناسی) و هەشت بەرهەمی دیکەی ئەویش بۆ زمانی کوردی وەرگێڕدراون.ئەگەر د. محەممەد موقەددەم، د. سادق کیا و د. مەنسوور ئیختیار (زمانەوانی کورد و نووسەری یەکەمین کتێبی «واتاناسی» بە زمانی فارسی) بە بەرەی یەکەمی زمانەوانانی ئێران دابنێین، و د. محەممەدڕەزا باتینی، د. عەلیمحەممەد حەقشناس، د. عەلیئەشرەف سادقی، د. یەدوڵڵا سەمەرە، د. ئەبولحەسەن نەجەفی، د. هورموز میلانیان، د. مەهدی میشکاتەددینی، د. لوتفوڵڵا یارمحەممەدی و د. ئێران کەلباسی وەک بەرەی دووەمی زمانەوانان بناسین، ئەوا ناوی د. کوورش سەفەوی لە پێشەوەی بەرەی سێیەمی زمانەوانانی ئێران دێت، لەگەڵ زانایانێک وەک د. محەممەد دەبیرموقەددەم، د. یەحیا مودەڕڕیسیی تارانی، د. سەید عەلی میرعیمادی، د. ویدا شەقاقی و د. موستەفا عاسی.د. سەفەوی «زمانەوانێکی بەرزەڕۆیو» (Transcendent Linguist) بوو؛ واتە تێڕوانینی ئەو لە کتێبە ناوازەکان و لە وەرگێڕاوەکانیدا تەنیا سنووردار نەبوو بە باسە زمانەوانییەکان، بەڵکوو زمانی لە پەیوەندی لەگەڵ گوتاری ئەدەب، کۆمەڵناسی، دەروونناسی، فەرهەنگ و مێژوو لێکدەدایەوە.د. عەلیمحەممەد حەقشناس، د. ئەبولحەسەن نەجەفی، د. محەممەدرەزا باتینی و د. لوتفوڵڵا یارمحەممەدیش لەو جۆرە زمانەوانانە بوون. د. حەقشناس و د. کوورش سەفەوی هەردووکیان باوەڕیان بە کارلێک و دانوستانی نێوان گوتاری زمانەوانی و گوتاری ئەدەب هەبوو و لەم بوارەدا هەوڵێکی بەرچاویان دا. هەرچەند د. حەقشناس، وەک مامۆستای د. سەفەوی، لە ڕووی زەمەنەوە پێشەنگ بوو، بەڵام لە بواری تیۆریسازی و بنیاتنانی بۆچوونی نوێ، د. کوورش سەفەوی سەرکەوتووتر و لە هەندێک بواردا بێهاوتا بوو.لە ئاستی جیهاندا، مایکل هەلیدی، دامەزرێنەری تیۆری ڕۆڵگەرایی (Functional Linguistics)، نموونەی دیار و پێشەنگی «زمانەوانانی بەرزەڕۆیو» بوو.لە بەرامبەردا، هەندێک لە زمانەوانانی ئێران، وەک د. یەدوڵڵا سەمەرە، د. هورموز میلانیان، د. ویدا شەقاقی و د. مەهدی میشکاتەددینی، لە ڕیزی زمانەوانانی ناوەکی (Immanent Linguists) جێگیر دەبن؛ چونکە زۆربەی کار و توێژینەوەکانیان لە بەشی ناوەوەی زماندا چڕ بووتەوە و بە پەیوەندیی زمان لەگەڵ کۆمەڵگا، چینایەتی، جوگرافیا، فەرهەنگ و ڕۆڵە پەیوەندییەکان، گرنگییەکی ئەوتۆیان نەداوە.لە مێژووی زمانەوانیدا، فێردینان دو-سۆسور، دامەزرێنەر و پێشەنگی زمانەوانیی نوێ، بە یەکێک لە دیارترین نوێنەرانی ئەم ڕەوتە ناسراوە.بەرپرسیاریەتیی زانستیی د. سەفەوی لە دوو بواردا بە ئاشکرا دەردەکەوێ: یەکەمیان؛ فێرکردنی زانستی زمانەوانی، هەم لە ئاستی زانکۆیی و پسپۆڕیی و هەم لە ئاستی گشتی بۆ خوێنەران و ئۆگران.فێرکردنی زمانەوانی لە بواری ئاکادێمیک، پێویستی بە شارەزایی تەواو، زانیاریی قووڵ، خوێندنەوەی بەردەوام، لێزانی، توانای چارەسەریی کێشە، ناسینی چەند زمانێکی بیانی، ڕۆحی توێژینەوە و دۆزینەوە و ئاگاداری لە زانستە مرۆییەکان و بوارە پەیوەندیدارەکان هەیە. بەڕاستی د. سەفەوی لە ئاستێکی بەرزدا خاوەنی هەموو ئەم تایبەتمەندییانە بوو.t.me/Midyafayl/978%E2%80%8F%E2%80%8C%E2%9… سەربەرزی@midyayserberzi
