به بینینتمن دەبمەوە بنیادەمی چاخی بەردیندەچمەوە ناو ئەشکەوتی تار، جەنگەڵی چڕگوێ شل دەکەمبۆ برووسکە…
انتشار: 2026/08/10 07:38 UTCدریافت: 2026/08/18 08:00 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/18 08:00 UTC
به بینینتمن دەبمەوە بنیادەمی چاخی بەردیندەچمەوە ناو ئەشکەوتی تار، جەنگەڵی چڕگوێ شل دەکەمبۆ برووسکە و گۆڵەی هەور و بارانی خوڕشارستانیی دوگمە و وایەر بزر دەبێئاتەشگەکان پڕ دەبنەوە لە پێت و گڕچیت مەرام بێ، دەچێتە سەرتۆ دەتوانیت، بە نیگایەکسەوزەڵانێک بە ڕووتەن کەیلە دەستت دێ، بە هێمایەکبەردەڵانێک بە چیمەن کەیچیت مەرام بێ، دەچێتە سەرتۆ دەتوانیت باڵی زمانم ببەستی ودرەختی پەنجەم بێبەر کەیلە دەستت دێ چەمی دەنگم تژی ماسی وهەر پەیڤێکم پڕ گەوهەر کەیتۆ دەتوانیت، بمکەیتە کۆیلەی مل بە تۆقلە دەستت دێ، تاجی سەروەریم لە سەر کەیلەبن کۆمەی خۆڵەمێشداتۆ ژیلەمۆی گەشی خولیایله گێژەنی تاریکیداتۆ بریسکەی بەفری چیای لە بیابانا، هاژەی چەم ولە نەهاتا، هەڵمی نان ولە غوربەتا، داڵدە و پەنایکلیلداری بەهەشتی تۆتۆ نەک نیوە، هەموو دنیای...!!!!!🌌#پەشێو __________