❇️ حوکمی زەواجی میسیار چییە؟وەڵام: زەواجی میسیار چونکە دەبێتە دەرگایەک بۆ حەرام و کێشەی خێزانی لێ پ…
انتشار: 2026/08/03 19:14 UTCدریافت: 2026/08/08 01:55 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/08 01:55 UTC
❇️ حوکمی زەواجی میسیار چییە؟وەڵام: زەواجی میسیار چونکە دەبێتە دەرگایەک بۆ حەرام و کێشەی خێزانی لێ پەیدا دەبێت و خواردنی مافی هاوسەریی تێدا بەرجەستە دەبێت و لە نەتیجەدا دروستبوونی کێشەی کۆمەڵایەتی لێ پەیدا دەبێت - تەنانەت ئەگەر تێکڕای روکنەکانیشی تێدا هەبێت - هەر نادروستە و کارێکی خراپەو دوورە لە مەبەستەکانی شەریعەت لە پرۆسەی زەواجدا كه بریتییە لەوەی: (لتسكنوا إليها، وجعل بينكم مودة ورحمة) بەڵام میسیار بۆ شەهوەتبازی و تەماحی دونیایی یە نەک ئارامی دڵ و خۆشەویستی و رەحمەت بەزەیی بۆ یەکتر بۆ هەردوو قۆناغی گەنجی و پیری..مەبەستێکی، بۆیە دەتوانین بڵێین: (سداِللذريعة) دەبێتە (حرامٌ لغيره) ، هیچ تەبریرێکیش نییە بۆ ئەو کارە لە کاتێکدا خودا چوار ژنی بە ئاشکرای حەڵاڵ فەرووە بۆ هەر پیاوێکی ئازادی موسوڵمانی عاقڵی راشید کە بتوانێت بە عەدالەت لەگەڵیاندا بجوڵێتەوە و ستەمیان لی نەکات و نەفەقەو سوکنایان بە جوانی بکێشێت..واللە تعالی اعلم 📚 أ. د. حسن المفتي ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای فەتوا لە کوردستان هەولێر-کوردستان☀ کانال صدای نور تصوف▓▓▓▓▓▓▓▓▓▓✴️ @madinamajid


