👆وەڵام:➖ ئەو هاوسەرگیرییە حەرامە چونکە کۆمەڵێک تاوانی گەورەی لێ ئەنجام دەدرێ، بۆ نموونە:❶ یەکەم🔺 خو…
انتشار: 2026/08/03 19:04 UTCدریافت: 2026/08/08 01:55 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/08 01:55 UTC
👆وەڵام:➖ ئەو هاوسەرگیرییە حەرامە چونکە کۆمەڵێک تاوانی گەورەی لێ ئەنجام دەدرێ، بۆ نموونە:❶ یەکەم🔺 خوای گەورە زەواجی شەرعی داناوە لە نێوان ژن وپیاو بۆ پێکەوەژیانێکی دورو درێژ، ونابێ زەواج بۆ کاتی دیاریکراو بێت (موقت)، هەر کاتێ زەواج کاتی دیریکراوی هەبوو ئەوە حەرام دەبێت، چونکە مەبەستی نیکاح کە خؤشی و خؤشويستنە لەم جۆرە زەواجەدا نایێتەدی، خوای گەورە فەرموویەتی: ﴿وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ في ذَلِكَ لآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ﴾[سورة الروم: 21].ئەو هاوسەرگیرییە تەنها بۆ خواستەی زەوق وداهێخستنی ئارەزووەو هیچی تر نییە.❷ دووەم🔺 ئەو منداڵانەی لەم زەواجە دەکەونەوە بێ ساحێب دەبن وکەس پەروەردەیان ناکات، زۆر جاریش لەباردەبرێن.❸ سێیەم🔺 جاری وا هەیە پیاوەکە کۆمەڵێک میسیاری کردووەو پاشان ژنەکانی تەڵاقداوەو منداڵی لێ هەن، ئەم منداڵانە دەبنە خوشک وبرای یەکتر بێ ئەوەی ناونوسبکرێن یان یەکتر بناسن، ئەم خوشک وبرایانەی کە یەکتر ناناسن هیچ ڕێگرێک نییە ئەگەر زەواج لە گەل یەکتر بکەن، چونکە یەکتر ناناسن وناو نوسش نەکراون.❹ چوارەم🔺 ميسيار جاری وا هەیە ڕێخۆشکەرە بۆ ئەوەی ئافرەتێک لە هەمان کاتدا زەواجی مسیار لە گەل دوو پیاو یان زیاتر بکات، کە ئەوەش حەرامێکی گەورەیە.❺ پێنجەم🔺 هەندىَ جار رِيَ خؤشكەرە بۆ ئەوەی ئافرەتی بەد ڕەوشت هەرچیێک بکات لە پەنای میسیاردا بیشارێتەو هەر کاتێ بینرا کەسێکی لەگەلە بڵێ ئەوە مێردم پێکردووە بە میسیار.❻ شەشەم🔺 زۆر جار ئەم جۆرە زەواجە وەلی وشایەدیشی لەگەل نییە، واتە ئەرکانەکانی نیکاحیشی تێدا نەهاتۆتەجێ.بۆیە من پێم وایە زواجی میسیار حەرامە بە هەموو شێوەکانی هەتا ئەگەر ئەرکانی نیکاحیشی تەواو بی هەر حەرامە، وە پالپشتی فەتوای لێژنەی باڵای فەتوا دەکەم لەم بارەیەوە.📚 مەلا تاهیر مەلا عبدالله بەحرکەیی☀ کانال صدای نور تصوف▓▓▓▓▓▓▓▓▓▓✴️ @madinamajid