❇️ حاڵی پیـاوچاکان لەکوێ؟ حاڵی ئێمــــــە لەکوێ؟❤️ ئیمامی (بوخاری) رحمه الله دەفەرمووێت:لەو کاتەوەی…
انتشار: 2026/07/19 05:24 UTC
❇️ حاڵی پیـاوچاکان لەکوێ؟ حاڵی ئێمــــــە لەکوێ؟❤️ ئیمامی (بوخاری) رحمه الله دەفەرمووێت:لەو کاتەوەی باڵغ بووم، هەرگیز غەیبەتی هیچ مسوڵمانێکم نەکردووە......❤️ ئیمامی (شافعی) رضی الله عنه دەفەرمووێت:هەرگیز نە بەڕاست و نە بەدرۆ سوێندم بە اللە نەخواردووە..ئەگەر دەروونی خۆت بەڕاستیەوە سەرقاڵ نەکەیت ئەوە ئەو تۆ بەبەتاڵ و پوچەوە سەرقاڵ دەکات. ❤️ ( حاتەمی ئەصەم) رحمه الله دەفەرمووێت:کاتێک، هەڵدەستم بۆ نوێژ و ڕادەوەستم کەعبە دەخەمە نێوان بڕۆکانمەوە و بەهەشت دەخەمە لای ڕاستم و دۆزەخیش لای چەپم، واش دەزانم فریشتەی ڕوح کێشان لەدوامەوەیە! و لەسەر پردی صــــراطـ یشم، وا گومانیش دەبەم کۆتا نوێژم بێت! پاشــان، نوێژەکەم دەست پێدەکەم و ناشزانم ، اللە لێم وەردەگرێت یان نـا....❤️ خێزانی حەزرەتی عومەری کوڕی عبدلعزیز دەفەرمووێت:کەسم نەبینیوە وەکو عومەری هاوسەرم له قیامەت بترسێت و لە نوێژدا ئەوەندە بگری . ❤️ ئەبو سلێمانی دارانی رحمه الله دەفەرمووێت:هەموو رۆژێک سەیری ئاوێنە دەکەم بۆ ئەوەی بزانم ڕووخسارم بە هۆی گوناهـەوە ڕەش داگەڕاوە یان نـــا❤️ (سوفیانی سەوری) رحمه الله دەفەرمووێت:سوێند بە اللە، کاتێک خراپەیەک دەبینمناتوانم لای بەم و ناهێلن ئەنجامدەرانی ئامۆژگاری بکەم ، لەبەر خەفەت خوێن دادەنێم.☀ کانال صدای نور تصوف▓▓▓▓▓▓▓▓▓▓✴️ @madinamajid

