حەکیمان دەیانگوت: کتێبەکان وەک دەرگاکانن هەندێکیان تەنها ژوورێک لۆت دەکەنەوە، و هەندێکی تر تەواوی ژ…
انتشار: 2026/08/01 19:35 UTCدریافت: 2026/08/15 01:04 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/15 01:04 UTC
حەکیمان دەیانگوت: کتێبەکان وەک دەرگاکانن هەندێکیان تەنها ژوورێک لۆت دەکەنەوە، و هەندێکی تر تەواوی ژیانێکت لۆ دەکەنەوەبۆیە ئەوان بەدوای ئەو کتێبەدا نەدەگەڕان کە ناودارتر بوو یان زۆرترین فرۆشتنی هەبوو، بەڵکو بەدوای ئەو کتێبەدا دەگەڕان کە پرسیارێک لە ناخی مرۆڤدا بیدار بکات، یان خەیاڵێکی هەڵە بشکێنێت، یان بیرۆکەیەکی نوێ دروست بکات چونکە مرۆڤ بە زۆری خوێندن ناگۆڕێت، بەڵکو ئەو کاتە دەگۆڕێت کە ئەوەی بخوێنێت شایستەی ئەوە بێت خۆی دووبارە هەڵبسەنگێنێتلە سەیرترین دیاردەکانی ئەم سەردەمە ئەوەیە کە خەڵک بە خێراییەک کتێب دەخوێنن کە پێشینان نەیانناسێوە، بەڵام کەمتر لەوان بیر لە خوێندراوەکانیان دەکەنەوە کاتێک کتێبەکە تەواو دەبێت، کاریگەرییەکەشی تەواو دەبێت، وەک ئەوەی هەرگیز بەسەر عەقڵ و دڵیاندا تێنەپەڕیبووخوێندن ڕاکردن نییە لە ڕاستی ژیان بەڵکو گەڕانەوەیە بۆی بە چاوێکی بیناتر عەقڵێکی پێگەیشتووتر و دەروونێکی ئارامتر هەر کتێبێکیش بیرۆکەیەکی نوێ و ڕەفتارێکی باشتر یان دیدێکی قووڵتر لە خوێنەرەکەدا جێنەهێڵێت تەنها چێژێکی کاتییە
