پێی دەڵێی «بۆ بە تەختەکلیلی کوردی نانووسی؟»، دەڵێ «وەڵڵا زەحمەتە بۆم، زیاتر کات دەگرێ تایپکردن بە…
انتشار: 2026/08/07 11:23 UTCدریافت: 2026/08/13 07:55 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/13 07:55 UTC
پێی دەڵێی «بۆ بە تەختەکلیلی کوردی نانووسی؟»، دەڵێ «وەڵڵا زەحمەتە بۆم، زیاتر کات دەگرێ تایپکردن بە کوردی».کەسێک نەیناسێ و نەزانێ، دەڵێ لەوانەیە ئەمە لە ئیستەنفۆرد پرۆفیسۆر بێ، یا زانای پیتاندنی ئورانیۆم بێ، یا یەکی وەک ئیلان ماسک بێ چەند کۆمپانیا و شوێنە بە ملەوەیە.پشتت بشکێ، چەندین و چەند کاتژمێر کات لە ساڵۆنی ئارایشگا و نینۆک و کافە و قاوەخانە و سەیرکردنی ئیکسپلۆری ئینستاگرام و لاسلێدان لەگەڵ ئەم و ئەو و بڵاوکردنەوەی قۆڕیات لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و شتی لەم جۆرە تێ دەپەڕێنی (کە کێشەش نییە، ژینی خۆتە) بەڵام چون کوردی تایپکردن چەند چرکە کاتی زیاتر دەگرێ، دەکەوییەوە بیر کات؟خۆ تۆی نەگبەت لە کۆچەر بیرکار گرینگتر نیی کە گەورەترین خەڵاتی بیرکاریی (ڕیازی) جیهانی بردووەتەوە و هێشتاش بە زمانی دایک دەنووسێ! بێگومان لەویش سەرقاڵتر نیی و کاتیشت لە کاتی ئەو بەنرختر نییە. ئیدی ئەم بیانوو بێتامانە چین؟!@Kurdinus



