كابرایه‌ك كوڕه‌كه‌ی ناردبووه تاران ده‌رس بخوێنێ. كوڕه له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌نجێک پێکەوە ماڵێكیان به ك…
انتشار: 2026/08/09 10:01 UTCدریافت: 2026/08/12 09:35 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/12 09:35 UTC
كابرایه‌ك كوڕه‌كه‌ی ناردبووه تاران ده‌رس بخوێنێ. كوڕه له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌نجێک پێکەوە ماڵێكیان به كرێ گرتبوو و هاومنزڵ بوون.ده‌مه‌و زستان باوكه ملی ڕێگای گرت و چووە تاران بۆ ماڵی كوڕەکەی. چه‌ند ڕۆژێک له‌وێ بوو، كوڕه هه‌ر چاوه‌ڕێ بوو باب بچێته‌وه به‌ڵام بابه هه‌وای تارانی پێ گه‌رم و خۆش بوو و باسی چوونه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد. ڕۆژێک کوتی: به‌خوا ڕۆڵه تازه تا به‌هارێ ناچمه‌وه، لای خۆمان ئێستا شكست و به‌نده، ههڵدهخلیسكێم ده‌ستێک لاقێكم ده‌شكێ!ماوه‌یه‌ک له‌وێ ما. ئه‌وجار باوكه فێری مزگه‌وتی عه‌جه‌مان ببوو؛ ئه‌م سه‌ری ده‌كرد مزگه‌وت ئه‌و سه‌ری ده‌كرد مزگه‌وت.هێنده‌ی پێ نه‌چوو ژنێكی سیغه كرد و پاڵی لێ داوه. له ناو دۆست و براده‌ری كوڕه‌كه‌شی دهیكوت: به‌خوا هه‌ر ئه‌وانه له دین حاڵین؛ "ئیمامی شافعی"ـش گۆشتی كه‌روێشكی بۆ ئێمه حه‌ڵاڵ كردووه، به شه‌ش تاجیان ناگیرێ!Teleg®am📱 @qsaie_khosh