زانستو، هونەرو، سەنعاتو تیکنییکو، هێزو دەسەڵاتو، پارەو داراییو، بەژنو باڵاو، جوانییو، هەرچێ لەم دنیایە هەیە ـهەر هەموویـ ئەگەر فامی مرۆڤایەتییو دڵسۆزیی بۆ ڕزگاریی خەڵکی تیا نەبێو ئەخلاقی بەڕاسیی لە گەلا نەبێ، قەت بە دڵەوە نالکێو جێی خۆی ناگرێ... دڵی باشو، ژیریی جوانو، بایەخدانو هیممەتی بەرز ـکەـ هەبوو، هەمووی ئەبێتە خێرو ڕەحمەت بۆ خەڵکوخۆ... ئەگیینا ـوەک ئەبینینـ هەر مایەی زڵمو زۆرو شەڕو شۆڕو، نەگبەتییو، هەژاریین بۆ خەڵک ئەی محمّد گیان! بەڕاسیی ئەتۆ، لە سەر خووخدەو ڕەوشتی زۆر جوانو بەرزو بەڕێزیت! سەڵاوات ئەدەین لە سەر تۆ، بەشکەم نەختاڵێ لەو شنەی لووتکە بەرزانەی مرۆڤایەتییە ـکە تۆ لە تەمەنێکی کەمداو لە کۆمەڵگایێکی زۆر هەژارو دواکەوتوودا ڕۆیشتییو پێیگەیشتییو، چەپکێ لە نوورو ڕووناکیی زانستو ئازادییو ئازادەییو ڕێزو حورمەتو کەسایەتییت بۆ هێناین، کە لە کوێلەیی ڕزگارمان بێو، سەربەرزو ئازاو دڵشادو ئازادو پـاکو خاوێن بـژینـ بەرمان کەوێو، دوبارە تووشیاری فڕو فێڵو، دووکانو بازاڕو، دەم و دەزگای فێڵبازانی پەسو خۆپەرسو خۆدۆڕی گۆڵدەری مێژوو نەبین! 🤲🌱❤️🌸🌷👋