حوكمی ژنهێنانی بە نهێنی (نکاحی سر):پێشەکی ئەبێت ژن کەسێکی نزیکی ببێتە وەلی بەشودانی واتە انکاح ،خوا…
انتشار: 2026/08/15 11:01 UTCدریافت: 2026/08/16 02:50 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/16 02:50 UTC
حوكمی ژنهێنانی بە نهێنی (نکاحی سر):پێشەکی ئەبێت ژن کەسێکی نزیکی ببێتە وەلی بەشودانی واتە انکاح ،خوای متعال ئەفەرمێت وانکحوا الایامی منکم، بۆیە ئبن تەیمیە رحمە اللە ئەفەرمێت زۆر لەسەلەف ئەفەرمون ژن نابێت خۆی مارەکات لەکەسێک، بەڵکو ژنی زیناکەر ئەوکارە ئەکات،وەلیش بەتەرتیب ،باوکی ژنەکە یان باپیری یان کوڕی ژنەکە یان براکەی یان برای باوکی ئنجا کوڕەکانیان (کوڕی براکانی) هەرچەند بۆخوارەوەش بێت ئنجا مامی یان کوڕی مامەکانی ئەگەر وەلی نەبو ئەو قا ضیەی کە کەلەدوڵەتی ئیسلامیدا دانراوە ئەو مارەی ئەبڕێت، کەواتە ئەگەر یەکێک لەمانە بۆ وەلی ئەوژنە ئامادە نەبون ئەونیکاحە بەتاڵە، پێغەمبەر صلی الله علی وسلم ئەفەرمێت:وٲیما امراة تزوجت بغیر اذن ولیها فنكاحها باطل، فنكاحها باطل، فنكاحها باطل ترمذی و ئەبوداودو ئبن ماجە ودارمی وئبن حبان وحاکم ڕیواتیان کردوەوئبن خزیمە بە صحیحی ئەزانێت وئەلبانیش لە ارواء الغلیل بە صحیح باسی كردوه. واته هەرژنێک بەبێ ڕازی بونی وەلیەکەی شوبکات ئەو نیکاحە بەتاڵە، سێ جار ئەفەرمێت بەتاڵە. ئبن تەیمیە ئەفەرمێت وقال غیر واحد من السلف لا نکاح الابشاهدین.وهذا مذهب ابی حنیفة والشافعی واحمد.(مجموع الفتاوی)سەبارەت بە اعلان کردنی نیکاح لای ئیمام مالک واجبە، نیكاحی نهێنیش لای حەنەفیەکان ئەوەیە ئەگەر دوشاهیدەکەی تیانەبو ئەم جۆرە نیکاحەش لای جمهور بەتاڵەو بەهیچ شێوەیەک دانامەزرێت، کەواتە شارینەوەی نیکاح دوجۆرە، یەکەم هەمو مەرجەکانی نیکاحی شەرعی تیایە لە وەلی ولە دوشاهیدەکەو مارەییو تەنها ژنی یەکەم نایزانێت.دوەمیان وەلی تیانیە ئەم جورەیان شیخ الاسلام ئبن تەیمیە ئەفەرمێت(فنکاح السر من جنس نکاح البغایا وقد قال تعالی محصنات غیر مسافحات ولامتخذات اخدان النساء 25فنکاح السر من جنس ذوات الاخدان.فتاوی النساء 196واتە نکاحی نهێنی (بەبێ وەلی شەرعی)جۆرێک لەجۆرەکانی زیناکردنە خوای گەورە ئەفەرمێت داوێن پارێزراوبن وداوێن پیس نەبن وهاوڕێیەتی پیاوان نەکەن..وەنیکاحی نهێنی لەجۆری گرتنی هاوڕێیەتیە کەحەرامە.لەبەر ئەوە بونی شاهید ڕوکنە یان شەرطه بۆ دروست بونی نیکاح، بەڵام ئەگەر هەمو شەرطەکانی تیا هاتە دی لە وەلی ولە دوشاهید بەڵام اعلانی بۆنەکرا لای شافعیەکان ن حەنبەلیەکان نیکاحەکە دروستە لەگەڵ کەڕاهەتدا چونکە فەرمودەکە ئەفەرمێت اعلنوا النکاح هەیثەمی لە مجمع الزوائد هەروەها احمدوبزاروطبرانی ریواتەیان کروە. لەگەڵ ئەوەشدا لای مالکیەکان ئەونیکاحە کە اعلانی بۆناکرێت ئەبێت هەڵوشێتەوەولەیەک جیاببنەوە، عولەمای ئەم سەردەمەش ئەونیکاحە بەحەڕام ئەزانن سەیری فتواکانی اللجة الدائمة بكه. بینا لەسەر ئەم حەقیقەتانە ئەگەر کەسێکتان داواتان لێکرا ببنە شاهد یان وەلی لەسوچێکی مزگەوتا بەهیچ عنوان بەقسەی هیچ مەلایەک مەکەن ومەبنە هۆی شێواندنی دینی ئیسلام ولیکترازانی خانەوادەی یەکەم وبێناز بونی مناڵ وفیتنەو ئاژاوەی دوتایەفە، شوێن قیل و قال مەکەون پێغەمبەر صلی الله علی وسلم (نهی عن نكاح السر) واتە رەسول اللە نەهی کردوە لە نیکاحی شاراوە،،،مسند الشامیین 2 \921 مجمع الزوائد4\285 والطبرانی في الاوسط عن محمد بن عبدالصمد بن ابي الجراح ولم یتكلم فیه احد وبقیة رجاله ثقات.سەرچاوە ،مجموع الفتاوی،المدونة الكبری..فتاوی النساء،لشیخ الاسلام ابن تیمیة.سعد حجازی.@sadsadhejazy
