📖📖ڕاپۆرتی سەرکەوتنی گرووپی شاخەوانیی کاسارۆ بۆ چیای دەماوەند📖📖ژمارەی بەشداربووان: ١٣ کەس (دوو خاتوو…
انتشار: 2026/08/17 15:42 UTCدریافت: 2026/08/21 21:15 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/21 21:15 UTC
📖📖ڕاپۆرتی سەرکەوتنی گرووپی شاخەوانیی کاسارۆ بۆ چیای دەماوەند📖📖ژمارەی بەشداربووان: ١٣ کەس (دوو خاتوون و ١١ پیاو)کاتی بەڕێوەچوونی بەرنامە: ٢٢ تا ٢۵ی گەلاوێژی ٢٧٢۶ی کوردی (١۴٠۵ی هەتاوی)بەڕێوەبەر: لەیلا ڕەحیمی نیازبەرپرسی تەکنیکی ١ (مسئول فنی): موحەممەد عەبدوڵاهیبەرپرسی تەکنیکی ٢: حەسەن ئەزکاتنووسەری ڕاپۆرت: موختار بارامیکەرەسەی هاتوچوو: مینیبووسی ئیسۆزۆ (شۆفیر: کاک کەیوان بۆڕیەر)زانیاریی کات و شوێنەکان:ڕێگەی مەریوان تا پارکینگی دەماوەند: پێنجشەممە کاتژمێر ١٧ تا هەینی کاتژمێر ٨:١۵ڕێپێوانی پارکینگ-گووسفەندسەرا (کۆڵەکێشی): هەینی کاتژمێر ٩ تا ١١ڕێپێوانی گووسفەندسەرا-بارەگا: هەینی کاتژمێر ١٢ تا ١٧ڕێپێوانی بارەگا-لووتکە: شەممە ٠١:٢٠ تا ٠٩:٣٠ بەیانیبەرزایی شوێنەکان لە ئاستی ئاوی ئازاد:پارکینگ ٢۴٢٠ میترگووسفەندسەرا ٣٠٢٠ میتربارەگای سێیەمی دەماوەند ۴٢۵٠ میترتەپە گۆگردی ۵۵٢٠ میترلووتکە ۵۶٠٩ میترچیای دەماوند بە بەرزایی ۵۶٠٩ میتر لە ئاستی ئاوی ئازاد، بەرزترین چیای جوگرافیای سیاسیی ئێران و ئەو ناوچەیە کە پێی دەوترێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دەماوند بەشێکە لە زنجیرەکێوی ئەلبورز و لە پارێزگای مازەندەران هەڵکەوتووە. بۆ گەیشتن بە دیوی باشووری ئەم کێوە دەبێ جادەی هەراز (تاران-ئامول) بگریتە بەر و لە شاری "پلوور"ەوە لابدەیت تا دەگەیتە پارکینگی تایبەتی دەماوەند.سەرەتا بڕیار بوو بەرنامەی دەماوەند ٢١ی گەلاوێژ دەس پێ بکات، بەڵام بەهۆی بارینی بەفر و خراپیی کەشوهەوا، ڕۆژێک دوا خرا. بەم جۆرە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٢ی گەلاوێژ کاتژمێر ١٧ لە مەیدانی مامۆستا "ناری"ـی شاری مەریوانەوە کەوتینە ڕێ و ڕۆژی هەینی کاتژمێر ٠٨:١۵ گەشتینە پارکینگی دەماوەند. خۆمان ڕێک خست و کاتژمێر ٠٩:٠٠ بە جلوبەرگی هاوینە و کۆڵەپشتییەوە دەسمان کرد بە ڕێپێوان. پاش زیاتر لە دوو کاتژمێر، گەیشتینە "گووسفەندسەرا". گووسفەندسەرا شوێنێکی ئارانە لە بناری کێوی دەماوەند. لەم شوێنە خزمەتگوزاری وەک ئاوی خواردنەوە، مزگەوت، دووکان، ئاودەست و هێستر بۆ گواستنەوەی کەلوپەل بەردەستە. ئێمە لێرە خواردن و خواردنەوە و کەلوپەلی تری پێویستمان خستە ناو کۆڵەپشتیی بچووکەوە (کولەپشتی حمل/حمله) و باقیی کەلوپەلەکان وەک جلی گەرم، چادر، کیسەخەو و ...مان دایە دەستی وڵاخدارەکان کە بۆمانی سەرخەن بەرەو "بارەگا". نرخی گواستنەوەی هەر کۆڵەیەک لەم کاتا ملوێنێک و دووسەد هەزار تمەنە بۆ هەر سەرێک.ئێمە پاش وچانێک و خۆڕێکخستن و سپاردنی بارەکان، کاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ و ئەمجارە بە کۆڵەیەکی سووکەوە دەسمان کردەوە بە ڕێپێوان. جوگرافیای دەماوەند لەم بەشەیدا پێدەشتێکی ڕووتەن و بێدارە و تەنیا ڕووەکگەلێکی نزمی وەک گەونی تیا بەرچاو دەکەوێت. بە نەرمی و لەسەرخۆ پێنج کاتژمێر ڕێگەمان پێوا و کاتژمێر ١٧ی ڕۆژی هەینی گەیشتینە بارەگای سێهەمی دەماوند. بارەگا شوێنی شەومانەوەی شاخەوانانە. دیمەنی سەدان چادری ڕەنگاوڕەنگ و مۆسیقای زەنگۆڵەی ملی هێسترەکان، تێکەڵەیەکە لە ژیانی نوێ و کۆن کە لێرا بەیەک گەیشتوون. لە بارەگا خزمەتگوزاریی وەک ئاودەست، چوارپێ بۆ گواستنەوەی بار، فریاگوزاری و هەوەها ئاوی کانزا، چایی، ژەمەنانی وەک نیسکاو و ماکاروونی ئەڵبەت بە نرخێکی بەرزتر لە شار، دەس دەکەوێت. بارەگا کانیاوی هەیە، بەڵام دەوترێت ئاوەکەی بۆ خواردنەوە ناشێت.ئێمە پاش دیاری کردنی شوێنێکی گونجاو، چادرەکانمان هەڵدا. دەمەوئێوارە بوو. هەوا سارد بوو. جلوبەرگی گەرممان لەبەر کرد. دەورێک بە ناو بارەگادا گەڕاین. وێنەمان گرت. لەگەل شاخەوانانی ناوچەکانی تر سڵاو و چاک و چۆنیمان کرد و دواجار، بەڕێز موحەممەد عەبدوڵاهی ڕێنوێنیی پێویستی بە بەشداربووان دا و کات و شوێنی بەڕێکەوتنی بەرەو لووتکەی دیاری کرد. گەڕاینەوە ناو چادرەکان. ژەمەنانێکی سووک و وزەبەخشمان خوارد. بەهۆی بەرزایی زۆری شوێنەکە، پێویستە شاخەوانان بە ئارامی و لەسەرخۆ کارەکانیان بەڕێوە ببەن، دەنا ئەگەری هەیە بەرزایی بیانگرێت و نەخۆش بکەون.شەو، کاتی خەوتن، نمەباران و تەرزەلووکە ئەباری. گەرچی لە ناوەڕاستی وەرزی هاویندا بووین، بەڵام هەوا لەڕادەبەدەر سارد بوو. پلەکانی گەرما نزیک لە سیفر مەزەندە دەکرا.ئێمە بە هاوکاریی یەکتر و گیانی هاوماڵی/هاوچادری، دژوارییەکانی شەومان تێپەڕاند.وەک چۆن ئێوارە بڕیار درابوو، کاتژمێر ٠١:٢٠ی نیوەشەو بە جلی گەرم، کۆڵەی سووک و ڕووناکیی چراسەرەوە (هێدلامپ) ڕێگەی لووتکەمان گرتە بەر. هەنگاوەکانمان هۆشیارانە، ورد و لەسەرخۆ بوو. لە دوامانەوە، بە ڕووناکیی چراکاندا ئەمانزانی ڕیزێکی درێژ لە شاخەوانان کەوتوونەتە ڕێ. دۆخی هەوا دەمبەدەم لە گۆڕاندا بوو. پەڵەهەوری ڕەش، تەرزەلووکە، تەمومژ، بای سارد و بەینبەینیش ئارامی. ڕێگاکە بە بەفری کۆن و نوێ و بەستەڵەک داپۆشرابوو. بەهۆی ساردیی هەواوە لەوانەیە خواردەمەنییەکان و بەتایبەت ئاوی خواردنەوە ببەستێت.👇👇@kasaro_mariwan


