ئەو کەوانە ڕاوچییەکی خەڵکی ئاواییی زێوکەی پیرانشار بەدیاری بۆ کاک خالیدی پیشنەماز خەڵکی نەغەدەی ن…
انتشار: 2026/08/02 19:40 UTCدریافت: 2026/08/15 01:04 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/15 01:04 UTC
ئەو کەوانە ڕاوچییەکی خەڵکی ئاواییی زێوکەی پیرانشار بەدیاری بۆ کاک خالیدی پیشنەماز خەڵکی نەغەدەی ناردوون! ئەو چەند کاتژمێرەی لەکن وەستا خالید بوونە، بەهۆی بێقەراریی کەوەکان، بنەماڵەی وەستا خالید ئاراوقارایان نەبووە، بۆیە بڕیار دەدەن کەوەکان بەرنەوە شوێنی نێشتەجێبوونی خۆیان و لەوێ ئازادیان کەن و بە زێدی خۆیان دڵشادیان بکەن...سەرەتا سپاسی کاک خالید پیشنەماز و کاک بایز خاڵەمامە دەکەین کە ژیانی دووبارەیان بەو کەوانە بەخشی؛بەڵام پرسیاری سەرەکی لێرەدایە!ئایا کەو بۆ دیاری دەبێت؟؟؟ئایا کەوگرتن و ڕاو، کاری مرۆڤی بەویژدان و خاوەنئەخلاقە؟؟؟ئایا بوونەوەرەکان، ئاژەڵ و باڵندەکان و بەگشتی سرووشت، مڵکی تایبەتی و تاکەکەسیی ئێمەیە کە ئەوا بەبێ هیچ سنوورێکی ئەخلاقی و نیشتمانی، خۆمان بە خاوەنی دەزانین و دەستی بۆ دەبەین و داگیرکاری دەکەین؟؟؟دیسان سپاس بۆ ئەم بنەماڵەیە کە هەستیان بە ئازاری ئەو کەوانە کردووە و گەڕاندوویاننەتەوە باوەشی نیشتمانەکەیان؛ بەڵام کێ دەزانێ چەندین ڕاو و کاری قێزەونی تری ئەوا دەکرێت و کەسیش ئاگادار نییە و ئاژەڵەکان،باڵندەکان، گوڵە شلێرەکان، گیا و دار و ڕووبارەکان دەبنە قوربانی…ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشارگەلاوێژی ٢٧٢٦🌱🌾🌺 لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی: ئینستاگڕام و تێلێگڕام لەگەڵمان بن.

