لە چەند ڕۆژی ڕابردوو کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێڕاق پلانێکی بۆ نەهێشتنی سیمکارتی ساختە…
انتشار: 2026/07/27 14:31 UTCدریافت: 2026/08/09 18:50 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/09 18:50 UTC
لە چەند ڕۆژی ڕابردوو کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێڕاق پلانێکی بۆ نەهێشتنی سیمکارتی ساختە لە عێراق ڕاگەیاند، کە ووردەکاریەکەی بەم شێوەیەی خوارەوەیە:▪️ دیاردەی سیمکارتی ناڕاست (وهمي) لەگەڵ سەرەتای ساڵی (٢٠٢٧) کۆتایی پێدێت.▪️ زۆرترین ژمارەی سیمکارتی ڕێگەپێدراو بۆ هەر هاووڵاتییەک حەوت سیمکارتە، لەگەڵ پێبژاردنی سێ ملیۆن دیناری عێراقی بۆ هەر سیمکارتێکی زیاتر لەم ژمارەیە.▪️ هیچ سیمکارتێکی نوێ تۆمار ناکرێت تەنها بە ئامادەبوونی خاوەنەکەی و دوای دڵنیابوون لە ناسنامەکەی نەبێت.▪️ کاربکرێت بۆ پابەندکردنی کۆمپانیاکانی مۆبایل کە ڕێگە بدەن هەر هاوڵاتیەک لە کاتی پێشکەشکردنی ناسنامەکەیدا ژمارەی سیمکارتەکانی تۆمارکراو بە ناوی خۆی بزانێت.▪️ بەم زووانە لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی زەین و ئاسیاسێڵەوە ژمارەی سیمکارتەکان بەردەست دەبێت بە بەکارهێنانی سکانکردنی ناسنامەی کەسی.▪️ ئامانج لەم ڕێوشوێنانە کەمکردنەوەی خۆچواندنی (انتحال) ناسنامە و پاراستنی هاووڵاتیان و دابینکردنی بەڵگەنامەی فەرمییە کە بتواندرێت لە کاتی پێویستدا لە دادگا پشتی پێ ببەسترێت.جێیباسە دەبوو ئەم بابەتە چەندان ساڵ پێش ئێستا کاری پێویستی لەسەر کرابا چونکە تێکەڵی و بێپلانی بەرچاو لەمبارەیەوە هەستی پێدەکرێت.---------------------------------------------------------سەرچاوە: پەیجی التقنية والاتصالات #یاسا#ژمارەی_سیمکارد#پێبژاردن#پاراستنی_هاوڵاتیانپارێزەر چیا أکرم منصور





