گوڵە شلێرەگوڵێکی سوورە لەسەر گۆڕی خۆشەویست دەڕوێ.به‌سه‌رهاتی زۆر له‌سه‌ر ئه‌م گوڵه جوانه هه‌یه،…
انتشار: 2026/07/29 18:17 UTC
گوڵە شلێرەگوڵێکی سوورە لەسەر گۆڕی خۆشەویست دەڕوێ.به‌سه‌رهاتی زۆر له‌سه‌ر ئه‌م گوڵه جوانه هه‌یه، ئه‌گه‌ر مرۆڤ گوڵێکی ئه‌م گیایه سه‌یر بکا ده‌بینى که چه‌ند دڵۆپه‌ی ئاوی تێدان که له دڵۆپی فرمێسک ده‌چێ، ئه‌گه‌ر گوڵه‌که‌ش بشهکێنیتهوه دڵۆپه‌کانی لى ناوه‌رێ،ئه‌گه‌ریش به ئه‌نگوست بیانسڕیهوه دوای تاوێک چه‌ند دڵۆپه‌ی دیکه شوێنیان ده‌گرنه‌وه.له وشکه ساڵیدا له کوردستان سه‌لکی ئه‌م گیایه‌یان وشک کردووه و کوتاویانه و له گه‌ڵ هێندێک ئارد یان به ته‌نیا ده‌یانکرده نان، که ده‌بێته هۆی دڵ ئێشه و زگ ئێشه و بێتاقه‌تی.گوڵە شلێرە، یان هەڵاڵە برمە نیشانەی خەمباریی شاخە، بە گوڵی خوێناوی و گوڵی فرمێسک و بە سیبمولی شەهیدانیش دەناسرێت.گوڵە شلێرە لە کاتی پشکوتن دا بەرزییەکەى لە ٨٠ سانتیمەترەوە بۆ ١٢٠ سانتیمەتر دەبێت. گوڵە شلێرە گوڵێکی بێ بۆنە و زیاتر لە ٢٠٠ جۆری هەیە. لە تورکیا ٤٣ جۆری هەیە و ٢٠ جۆریان سروشتی و خۆڕسکن. ئەو گوڵە شلێرەیەی لە دێرسیم گەشە دەکات یەکێکە لە جۆرە سروشتی و خۆڕسکەکان. جگە لە دێرسیم لە زۆرێک لە شاخەکان و شارەکانی کوردستان دەڕوێت و گەشە دەکات و دەپشکوێت.چیرۆکی گوڵە شلێرە بەگوێرەی ئایین و باوەڕەکان بەم شێوەیەیە:• لە مەسیحییەتدا دەوترێت: کاتێک عیسا لە خاچ درا، فرمێسک لە چاوی مریەمی دایکی هات و ئەو فرمێسکانە بوونە ئاوی ناو گوڵە شلێرەکان، کە ئیستا وەک فرمێسک لەو گوڵانە دێنە دەرەوە.• هەروەها لە باوەڕی ئاشوریەکاندا هاتووە، گوڵە شلێرە شەوانە ئاو کۆ دەکاتەوە و بەیانیش ئاوەکە لە گوڵەکەیەوە دەڕژێنێتە خوارەوە بۆ سەر رەگەکەی، بۆیە بە 'بووکی گریان' پێناسەیان کردووە و بە گوڵێکی پیرۆزی دەزانن.• بەپێی گێڕانەوەیەکی دیکە، کاتێک حەزرەتی حسێن لە کەربەلا شەهید بوو و لەبەر ئەوەى دایکی فرمێسکی زۆری بۆ دەڕێژێت، گوڵە شلێرە سەری خۆی دادەنەوێت و ڕەنگەکەى دەبێت بە سوور و فرمێسک دەبارێنێت.● بە گشتیش لە ناوی گەلی کورددا بە هێمای گوڵی شەهیدان ناسراوە. سوورییەکەی بە سووریی خوێنی شەهیدان و فرمێسکەکەشی بە فرمێسک بۆ یادی شەهیدان دەگەڕێنرێتەوە و ڕووی چەماوەی گوڵەکە بەرەو خاک بە مانای دانەواندنی سەری ڕێز و نەوازشە بۆ شەهیدان.