🔴 دەنگی خەڵک//ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە پارێزگا و ناوچەکانی ئێمە ڕۆژانە قوربانی دەسێنن. لە کاتێکدا هەم…
انتشار: 2026/08/15 20:14 UTCدریافت: 2026/08/16 10:30 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/16 10:30 UTC
🔴 دەنگی خەڵک//ڕووداوەکانی هاتووچۆ لە پارێزگا و ناوچەکانی ئێمە ڕۆژانە قوربانی دەسێنن. لە کاتێکدا هەمیشە ئاماژە بە خراپیی ڕێگاوبان و بێکوالێتیی ئۆتۆمبێلەکان دەکرێت، شارۆمەندێک لە وتارێکی هۆشیارکەرەوە و خەمخۆرانەدا، تیشک دەخاتە سەر لایەنێکی شاراوە و گرنگتر: «کولتووری لێخوڕین و ڕەفتاری تاکەکەسی».پەیامی شارۆمەند (نووسینی: هیوا):«ئێستا کار وای لێهاتووە کانالە هەواڵییەکان ڕووداوێک کە تەنیا برینداری لێ بکەوێتەوە بڵاوی ناکەنەوە؛ چونکە زیانی ماڵی و برینداربوون خوێنەری کەمترە! بەڵام هەواڵی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل بە چەند کوژراو و سووتانی سەرنشینان، دەستبەدەست دەکات و دەبێتە هۆی زۆرترین کۆمێنت و بڵاوکردنەوەی لێزگەی فرمێسک.بەڵام پرسیارە بنەڕەتییەکە ئەمەیە: بۆچی ڕێژەی ڕووداو و قوربانییەکانی ئێمە لە هەمووان زیاترە؟ڕاستە ڕێگاوبان خراپە و کوالێتیی ئۆتۆمبێلەکانیش لە خوارەوەیە، بەڵام هاوسێکانمان کە لە هەمان ئۆتۆمبێل و هەمان ڕێگا کەڵک وەردەگرن، بۆچی کەمترین ڕێژەی پێکدادان و کوژراویان هەیە؟ مەسەلەکە ئەوەیە ئێمە دەڵێین زەوی خوارە!تا نەگەینە پۆلیسی هاتووچۆ قایشی سەلامەتی نابەستین و کە دوور کەوتینەوە لێی دەکەینەوە؛ وەک ئەوەی قایشنەبەستن زەربەدان بێت لە دوژمن!ئەوەی بە خێرایی بڕوات بە قارەمان دەیزانین، کەچی لە ڕاستیدا کێبڕکێ دەکات بۆ زودتر خۆبەکوشتدان.ئەگەر تێپەڕینی مەترسیدار (لایی نەکێشان) نەکەیت و هێواش بڕۆیت، بە شۆفێرێکی ترسنۆکت دەزانن!کەس نییە پێش ئەوەی بچێتە پشت سوکان، چاو لە ئاوێنەکە بکات و بە خۆی بڵێت: تۆ دوژمنی خۆت نیی، خێزانەکەت ماڵی دوژمن نین، با ئاگاداری خۆم و خەڵکی تر بم.تکایە بەخۆتاندا بێنەوە و ئاگاداری خۆتان و ماڵ و منداڵتان بن. بێدایکوباوکی، جەرگسووتان و کەمئەندامی، دەرەنجامی تەنیا یەک چرکە هەڵە و پەلەکردنی ئێمەیە. نە ئەوەی لەگەڵماندایە دوژمنە و نە ئەوەی ڕووبەڕوومان دێتەوە. وەرن بۆ خاتری خوا، ژیان نەکەینە تاڵەجار بۆ یەکتری.»١۴٠۵٫٠۵٫۲۴🆔 @HajeNews





