⚠️ئەزانیت ، هەستی کەسێک چۆنە کەبەبەرچاویەوە ماڵەکەی بڕوخێنن ؟📍بەڵێ من دەزانم ، چەند مانگێک پێش کیمی…
انتشار: 2026/07/26 10:54 UTCدریافت: 2026/08/02 23:12 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/02 23:12 UTC
⚠️ئەزانیت ، هەستی کەسێک چۆنە کەبەبەرچاویەوە ماڵەکەی بڕوخێنن ؟📍بەڵێ من دەزانم ، چەند مانگێک پێش کیمیابارانی هەڵەبجە سوپای حزبی بەعسی قەومی ئیشتراکی عەلمانی ، لە سەری سەرەوەی کۆڵانەکەمانەوە دەستیانکرد بە تەقاندنەوەی ئەو ماڵانەی کە گومانیان لەسەری هەبوو یان تەقریریان لێدرابوو ،🚨تا دەنگی تەقینەوە نزیک دەبویەوە ترسمان زیاتری دەکرد ، 🚫ئەبێت ئاستی ترسانی منداڵێکی پێنج ساڵان چەند بووبێت کە تائێستاش دیمەنی دەبابە و ئەفسەر و سەربازەکانم لەبەرچاوە کە گەشتنە بەردەم دەرگای ماڵی ئێمە و دوای تەقاندنەوەی ماڵی ئەودیووترمان لولەی دەبابەکەیان کردە دەرگاکەمان .⁉️سەددام و بەعس و بەعسیەکان بۆ کوێچوون ، زایۆنی و مورتەزەقەکانیدی هەر بۆ ئەوێ دەچن .. 🔽زبڵدانی مێژوو لە دنیا و سزای سەختی قیامەتیش لەپێشوازیاندایە

