إِنَّا لِلَّٰهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ⭕️ئەمڕۆ سێشەممە، 13ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، نووسەر، شا…
انتشار: 2026/08/04 19:25 UTCدریافت: 2026/08/12 10:20 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/12 10:20 UTC
إِنَّا لِلَّٰهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ⭕️ئەمڕۆ سێشەممە، 13ی گەلاوێژی 1405ی هەتاوی، نووسەر، شاعیر و خەتخۆشی مەهابادی مامۆستا مەلا محەممەدی ئیکڕامی(مینبەر) بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد، لەگەڵ مامۆستا مەلا محەممەد 8 ساڵ پێکەوە داروسێ بوون.❇️ مامۆستا پیاوێکی باریک و ڕوخسارێکی سپی باڵابەرزی مامناوەندی هەبوو. جلوبەرگی خاوێن و ڕێکوپێکی کوردی، بە جۆری مرادخانی لەبەردابوو، وێڕای بەستنی همیشەیی سۆرانی و دەسرەی بەر پشتێندی، ساعەتی باغەڵی، ئەنگوستیلەی زێو، مێزەری سپی، دەسحێب و وەکاز بە دەستەوە دەبینرا. لەگەڵ ئەوە تەمەنی لەسەرێ بوو بەڵام قیت و قۆز دەڕۆیشت. پیاوێکی زۆر بەئەخلاق بوو، زەرەری بۆ کەس نەبوو پێموانییە ڕقی لە کەس هەڵنەدەگرت، گەڵێ جار نوێژی نیوەڕۆیان توشی یەکتر دەبوین و دەمێک پێکەوە ڕادەوەدەستاین و قسەمان دەکرد.🔹بڕیارە سبەی چوارشەممە کاتژمێر 8ی بەیانی کاتژمێر تەرمی لە گۆڕستانی مەهاباد بەخاک بسپێردرێ⭕️خوا لێیخۆشبێ و جێومەکانی بەهەشتی بەرین بێ.✍سەیید محەممەدئەمین واژی@mseyyedmohammadaminvajhi



