#مامۆستائیکڕامی🔴ئەوڕۆ ئێوارێ، شەممە، ڕێکەوتی۱۰ی گەلاوێژی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە خزمەت کۆمەڵێ لە مامۆستایا…
انتشار: 2026/08/01 19:43 UTCدریافت: 2026/08/08 02:50 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/08 02:50 UTC
#مامۆستائیکڕامی🔴ئەوڕۆ ئێوارێ، شەممە، ڕێکەوتی۱۰ی گەلاوێژی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە خزمەت کۆمەڵێ لە مامۆستایانی ئایینی سەردانی، شاعیر، قسەخۆش، دەنگخۆش و خەتخۆش مامۆستا مەلا محەممەدی ئیکڕامیمینبەرمان کرد، مامۆستا ماوەیەکە نەخۆشە و لە خوای مەزن داواکارین بە زوویی شیفای بۆ بنێرێ.🔹مامۆستا مەلا موحەممەد زستانی ساڵی ۱۳۱۵ی هەتاوی لە گوندی “مینبەر” سەر بە شاری “ساینقەڵا”ی ڕۆژهەڵاتی کوردوستان، چاوی بەدنیا هەڵدێنێ. لە تەمەنی حەووت ساڵی دەچێتە قوتابخانە و لە خزمەت مامۆستای ئاوایی واتە خوالێخۆشبوو “مامۆستامەلا سەعید عەلایی” دەست دەکا بە خوێندنی قوڕئان. ساڵی ۱۳۲۵ی هەتاوی دەچێتە ئاوایی “کۆنە مەحموودجغ” لای خاڵی، کتێبەکانی هەوڵ و دوهەمی سەرەتایی دەخوێنێ. مامۆستا پاشان ڕوو دەکاتە خوێندنی فەقێیایەتی، لای مامۆستای ئاوایی و ناوچە و درێژە بە خوێندن دەدات، تا ئەوە لە ساڵی ۱۳۳۱ی هەتاوی لە خزمەت مامۆستا “مەلا شێخ جەلالەدین ئەسەعدی” لە ئاوایی “قۆزلو”ی هەوشار زانستەکانی ئیسلامی دەخوێنێ.⭕️لە پاییزی ۱۳۶٨ی هەتاوی هاتۆتە مەهاباد و بۆتە مامۆستای قوتابخانەکان. ساڵی ۱۳٨۳ی دەبێتە پێشنوێژی مزگەوتی “حاجی سەیید بایز”@mseyyedmohammadaminvajhi#مامۆستائیکڕامی🔴ئەوڕۆ ئێوارێ، شەممە، ڕێکەوتی۱۰ی گەلاوێژی ۱۴۰۵ی هەتاوی لە خزمەت کۆمەڵێ لە مامۆستایانی ئایینی سەردانی، شاعیر، قسەخۆش، دەنگخۆش و خەتخۆش مامۆستا مەلا محەممەدی ئیکڕامیمینبەرمان کرد، مامۆستا ماوەیەکە نەخۆشە و لە خوای مەزن داواکارین بە زوویی شیفای بۆ بنێرێ.🔹مامۆستا مەلا موحەممەد زستانی ساڵی ۱۳۱۵ی هەتاوی لە گوندی “مینبەر” سەر بە شاری “ساینقەڵا”ی ڕۆژهەڵاتی کوردوستان، چاوی بەدنیا هەڵدێنێ. لە تەمەنی حەووت ساڵی دەچێتە قوتابخانە و لە خزمەت مامۆستای ئاوایی واتە خوالێخۆشبوو “مامۆستامەلا سەعید عەلایی” دەست دەکا بە خوێندنی قوڕئان. ساڵی ۱۳۲۵ی هەتاوی دەچێتە ئاوایی “کۆنە مەحموودجغ” لای خاڵی، کتێبەکانی هەوڵ و دوهەمی سەرەتایی دەخوێنێ. مامۆستا پاشان ڕوو دەکاتە خوێندنی فەقێیایەتی، لای مامۆستای ئاوایی و ناوچە و درێژە بە خوێندن دەدات، تا ئەوە لە ساڵی ۱۳۳۱ی هەتاوی لە خزمەت مامۆستا “مەلا شێخ جەلالەدین ئەسەعدی” لە ئاوایی “قۆزلو”ی هەوشار زانستەکانی ئیسلامی دەخوێنێ.⭕️لە پاییزی ۱۳۶٨ی هەتاوی هاتۆتە مەهاباد و بۆتە مامۆستای قوتابخانەکان. ساڵی ۱۳٨۳ی دەبێتە پێشنوێژی مزگەوتی “حاجی سەیید بایز”@mseyyedmohammadaminvajhi



