لە «خالص» بۆ «سالک»؛ چیرۆکی دزینی دیوانی شاعیرێکی کورد✍ طارق یارئەحمەدیدەستنووسێک لە کتێبخانەی نەتە…
انتشار: 2026/07/27 13:03 UTCدریافت: 2026/08/04 14:42 UTCآخرین مشاهده: 2026/08/04 14:42 UTC
لە «خالص» بۆ «سالک»؛ چیرۆکی دزینی دیوانی شاعیرێکی کورد✍ طارق یارئەحمەدیدەستنووسێک لە کتێبخانەی نەتەوەیی ئێران، لە ژێر ناوی «دیوان سالک طالقانی» پارێزراوە. ئەم دەستنووسە، لە ڕاستیدا، هەمان دیوانی شیعرە فارسییەکانی شێخ عەبدوڵڕەحمانی تاڵەبانییە.کەسێکی فارسزمان خەڵکی تاڵەقانی نزیک کەرەج، کاتی خۆی (ساڵی ۱۳۰۰ی ک.م) ئەم دیوانەی لەبەردەست بووە، هەستاوە سەرجەم شیعرەکانی خالص، هەروەها شڕۆڤەکەی بۆ بەشی "نەینامەی" مەسنەویی مەولانای ڕۆمی، دووبارە نووسیوەتەوە. پاشان، هەموو ئەو دێڕە شیعرانەی کە نازناوی «خالص»یان تێدا هاتووە، گۆڕیوە بۆ «سالک» و بەم شێوەیە دیوانەکەی بە ناوی خۆیەوە بڵاو کردووەتەوە. نەیدەزانی کە دوای نزیکەی ١٥٠ ساڵ، ئەم دزییەی ئاشکرا دەبێت.بەڵێ، بەم شێوەیە بەشێک لە میرات و سەرمایەی زانستیی و ئەدەبیی ئێمە لەلایەن کەسانی ترەوە تاڵان کراوە.لەسەر بنەمای بەراوردکردنی دەستنووس و دیوانە چاپکراوەکانی خالص و ئەم دەستنووسە ساختەیە، لێکۆڵینەوەیەکی وردم ئەنجام داوە و ئەم دزییەم بە کۆمەڵێک بەڵگەی پتەو و ورد بەڵگەمەند کردووە. ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە بەم زووانە لە قاڵبی توێژینەوەیەکی زانستیدا بڵاو دەکرێتەوە.لە «خالص» بۆ «سالک»؛ چیرۆکی دزینی دیوانی شاعیرێکی کورد✍ طارق یارئەحمەدیدەستنووسێک لە کتێبخانەی نەتەوەیی ئێران، لە ژێر ناوی «دیوان سالک طالقانی» پارێزراوە. ئەم دەستنووسە، لە ڕاستیدا، هەمان دیوانی شیعرە فارسییەکانی شێخ عەبدوڵڕەحمانی تاڵەبانییە.کەسێکی فارسزمان خەڵکی تاڵەقانی نزیک کەرەج، کاتی خۆی (ساڵی ۱۳۰۰ی ک.م) ئەم دیوانەی لەبەردەست بووە، هەستاوە سەرجەم شیعرەکانی خالص، هەروەها شڕۆڤەکەی بۆ بەشی "نەینامەی" مەسنەویی مەولانای ڕۆمی، دووبارە نووسیوەتەوە. پاشان، هەموو ئەو دێڕە شیعرانەی کە نازناوی «خالص»یان تێدا هاتووە، گۆڕیوە بۆ «سالک» و بەم شێوەیە دیوانەکەی بە ناوی خۆیەوە بڵاو کردووەتەوە. نەیدەزانی کە دوای نزیکەی ١٥٠ ساڵ، ئەم دزییەی ئاشکرا دەبێت.بەڵێ، بەم شێوەیە بەشێک لە میرات و سەرمایەی زانستیی و ئەدەبیی ئێمە لەلایەن کەسانی ترەوە تاڵان کراوە.لەسەر بنەمای بەراوردکردنی دەستنووس و دیوانە چاپکراوەکانی خالص و ئەم دەستنووسە ساختەیە، لێکۆڵینەوەیەکی وردم ئەنجام داوە و ئەم دزییەم بە کۆمەڵێک بەڵگەی پتەو و ورد بەڵگەمەند کردووە. ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە بەم زووانە لە قاڵبی توێژینەوەیەکی زانستیدا بڵاو دەکرێتەوە.



