🔻گــــەلاوێژ دهکەوێت یان دەئەنگوێت واتای چییه؟لە ١٥ی گەلاوێژ هاوین نیوە دەبێت کە پێی دەوترێ گەلاوێژ ئەنگوت!گەلاوێژ کەوتن یان ئەنگوتن ، واتا ئەستێرەی گەلاوێژ لەئاسمان بەدیاردەکەوێ ، ساڵانە لە ١٥ی گەلاوێژی هەموو ساڵێک ئەستێرەی گەلاوێژ دەکەوێت یان دەئەنگوێت ، ئەمەش نیشانەی فێنک بوونە بە تایبەت لە شەوان وە تا ڕادەیەک کۆتایی بە گەرما دێت . ساڵانە لە دوای ڕۆیشتنی 45 ڕۆژ لە وەرزی هاوین لەشەوی ١٥ ، ئەستێرەی درەوشاوەی گەلاوێژ لەئاسمان دەردەکەوێت و بەخێرایی بەئاسماندا تێدەپەڕێت , لەگەڵ دەرکەوتنی ئەستێرەی گەلاوێژ ، شەوانە کەش و هەوا فێنك دەبێت و ، مزگێنی نەمانی گەرمای هاوین و فێنکبونی کەش و هەوا بەخەڵك دەدات . لەکۆندا کاتێك گەلاوێژ دەئەنگوت، خەڵك پێشوازییەکی گەرمیان لێ دەکرد ، وەك مژدەی سەرکەوتن بەسەر گەرمای هاوین پێناسەیان دەکرد...............لینک کانال گروه ادبی کاژه👇🆔 @edebikaje